ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بووه‌ته سێبه‌ر و چه‌ترێك به‌سه‌ر زانكۆكانی عێراق و ته‌نیا له‌مساڵ به پشتیوانی حه‌شد زیاتر له دوو هه‌زار كه‌س به نمره‌ی زۆر نزمه‌وه، له كۆلێژ و زانكۆ جیا جیاكانی عێراق وه‌رگیراون و ده‌ستیان به خوێندن كردووه، شاره‌زیانی بواره‌كه‌یش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه هه‌نگاوێكی مه‌ترسیداره، ناكرێ میلیشیاكان بخرێنه ناو زانكۆكانه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فێربوون و خوێندنی زانكۆ له ده‌سته‌ی گشتی حه‌شدی شه‌عبی كه موحسین عه‌لی حه‌كیم سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و تێیدا هاتووه، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، بۆ ته‌رخانكردنی پێگه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی بۆ چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی، تا فۆڕم و پێویستی خۆیان له‌وێوه بنێرن و دواتر له زانكۆكان وه‌ربگیرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به خوێندنی زانكۆ بكه‌ن و ئاستی خوێندنیان به‌رز بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌موو چه‌كدارانی حه‌شد كه له ساڵانی ڕابردوو و ئه‌مساڵیش له زانكۆكان وه‌رده‌گیرێن، به لارینه‌بوونی تایبه‌ت "قبووڵ خاص" وه‌رگیراون، نه‌ك به گوێره‌ی سیسته‌می وه‌رگرتنی قوتابیان و پله‌به‌ندی به‌هۆی نمره‌وه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی خوێندكاران و زانكۆكانی نیگه‌ران كردووه.
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق دووپاتی كرده‌وه، چه‌كداری حه‌شد هه‌یه كۆ نمره‌ی 55 له ئاماده‌یی پیشه‌سازی و بازرگانی، كه‌چی له زانكۆكان له بوارێكی تر وه‌رگیراوه، زیاتر له دوو هه‌زار كورسیشیان له زانكۆكانی عێراق بۆ ته‌رخان كراوه.
ئه‌و به‌رپرسانه گرتنه‌به‌ری ئه‌و هه‌نگاوه له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه و قبووڵكردنی له‌لایه‌ن خوێندنی باڵاوه، به كاره‌سات ناو ده‌بات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه پرۆسه‌ی خوێندن و فێربوون و زانست به ڕازیبوون به‌م گرێبه‌ستانه له عێراق ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له پاشه‌كشه ده‌كات.
حه‌سه‌ن جومعه مامۆستایه‌كی زانكۆی به‌غدا له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" گوتی، زانكۆ دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و پێویسته دامه‌زراوه ته‌ناهییه‌كان له نێویشیان حه‌شدی شه‌عبی دوور بن له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری زانكۆكان، ئه‌گه‌ر هه‌ر ده‌شیانه‌وێ بخوێنن، ده‌كرێ به‌ش و كۆلێژی تایبه‌تی ئێوارانیان بۆ بكرێته‌وه، نه‌ك تێكه‌ڵ و هاوشانی ئه‌وانه بكرێن، كه 12 ساڵ خوێندوویانه تا به زانكۆ بگه‌ن، ئه‌وانیش به نمره‌ی زۆر كه‌می ئاماده‌ییه پیشه‌ییه‌كان بێنه ته‌ك ئه‌وان دابنیشین.