"وشە" گەندڵییەكان و گروپە مافیاكانی سنووری گەرمیان ئاشكرا دەكات

:: PM:06:01:20/09/2019 ‌
لەلایەن چەند بەرپرسێكی سەربازی و ئیداری لە سنووری گەرمیان زێدەڕۆیی و داگیر كردنی زەوی هەیە و تا ئێستەش چەند كەسێك گیراون و پارچە زەوییەكەی گەورەش لەناو بازاڕی كەلار هەرزان فرۆش دەكرێت.

ئەمڕۆ هەینی 20ـی ئەیلوول، هۆشمەند محەمەد یەكێك لەو چالاكوانەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی كار دەكات بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، پاش چەندین جار رێگری كردن لە و بەرپرسە لەلایەن ئیدارەی گەرمیانەوە كەسێكی سەربازی كەچی شوێنێكی گرنگی بۆ بارەگا داگیركردوە و لەماوەكانی داهاتووشدا كاری دروستكردنی دەست پێ دەكا.

ئەكرەم ساڵح  سەرۆكی شارەوانی كەلار بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، ئەوان سەرپەرشتی و چاودێری ئەو زەویانە دەكەن دەكەونە سنووری شارەوانییەكەیان بەدەر لەوە كاری دەزگاكانی ترە  و لە سنووری شارەوانیمان رێگە بەكەس نادەین زیدەرۆی بكات.

محەمەد شێخ وەهاب ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، لە سنووری ئیدارەی گەرمیان تەخشان پەخشان بەموڵك و زەوی گشتییەوە دەكرێ.

ئەندامەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی گوتی، 47 دۆنم زەوی لە پرۆژەی نۆژەن ستی شارەدێی رزگاری سەر بەكەلار  گواستراوەتەوە بۆ كەلار و لە گەرەكی بەردەسور ٤٧ دۆنم زەوی دراوە بەو وەبەرهێنەرە.

عومەر محەمەد بەرێوەبەری وەبەرهێنانی گەرمیان ئێستە گیراوە پێشتر بۆ "وشە" گوتی، ئەو پرۆژەیە لە بنەرەتدا لە دەربەندیخان بووە و ١٤٨ دۆنمی دراوەتە گەرمیان لە رزگاری دەستكراوە بە دروستكردنی خانوو و ڤێلا و شوقەكانی، بەڵام وەبەرهێنەرەكەی بە نووسراو ئێمەی ئاگەدار كردەوە كە زیانێكی زۆری كردووە لەو ڤێلا و شوقانەی دروستی كردووە، چونكە نەفرۆشراوە هەربۆیە داوای زەوی باشتری كرد لە شارەدێكە، بەڵام سەرۆكی شارەوانی رزگاری گووتبوی زەوی باشتریان نیە.

لەو زانیارییانەی دەست "وشە" كەوتووە تێیدا هاتووە، سەرباری داگیركردنی 10 دۆنم زەوی بۆ بەبرسێكی باڵای سەربازی لە ناو بازاڕی كەلاریش نزیكەی 3 هەزار مەتری زەوی بەنرخێكی هەرزان بە سەرمایەدارێك دراوە، سەرباری هاتنە دەنگی چالاكوانان و ئەندامانی ئەنجوومەن ئەوكارە نایاسايیە بەردەوامی هەیە.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی



وشە - رامیار جەواد