کورتە فیلمی "ڕێگا" بەرهەمی دەرهێنەری کورد خەیبەر ڕەفیق لە
فێستیڤاڵی out of the can film festival بەریتانیا خەڵاتی یەکەمی پی
بەخشرا.
ئەمڕۆ شەموو 21 ئەیلوول، خەیبەر ڕەفیق دەرهێنەری ئەم کورتە فیلمە تایبەت
بە "وشە"ی ڕاگەیاند، زۆر دڵخۆشم توانیمان لە فێستیڤاڵی بەریتانیا خەڵاتی
باشترین فیلمی درامی ببەینەوە لە نێو هەموو ئەم فیلمانەی پێشبڕکێی بردنەوەی ئەم خەڵاتەیان
دەکرد.
زیاتر روونی دەکاتەوە، کورتە فیلمی "ڕێگا" له بهشی
ناشناڵ كۆمپتەیشن له فیلم بۆ فێستیڤاڵی سلێمانی بهشداره و هیوادارم خەڵات بەدەست
بهێنین.
"فیلمی ڕێگا باس لە کێشە قوڵ و بێبڕاوەکانی هەر تاکێکی کورد دەکات
لە کوردستان و لەم فیلمەدا ئەو گرفتانە خراونەتە ڕوو کە تاکی کورد رووبەڕووی
دەبنەوە" خەیبەر ڕەفیق وای گوت.
"رێگا" لە نووسینی هەوراز محەمەدە و خەیبەر ڕەفیق کاری دەرهێناری
بۆ کردووە و بەرهەم تەیب بەڕێوەبەری هونەری بووە و بەڕێوەبەری بەرهەم لەلایەن شاد شەوکەت
جێبەجێ کراوە.
هەولێر/ گەرمیان گلی