ئەو هونەرمەندە هیندییانەی تووشی خەمۆكی بوون

:: PM:12:09:21/09/2019 ‌
ژمارەیەك هونەرمەندی هیند كە لە ژیانیاندا تووشی نەخۆشیی دەروونی بوون و دروست تووشی خەمۆكی بوون، هەندێكیان بە چارەسەر چاك بوون و هەندێكیشیان تا ئێستە هەمان كێشەیان هەیە. پێگەی "فەرفیش" كورتە راپۆرتێكی لەوبارەیەوە بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بە چەند نموونەیەك داوە.

دیبیكا بادوكۆن كە ئەستێرەیەكی زۆر ناوداری دنیای بۆڵیوودە، لە ساڵی 2015 تووشی خەمۆشی بوو و لە دیمانەیەكدا بە ئاشكرا گوتبووی، لەگەڵ ئەو نەخۆشییە لە زۆرانبازیدایە، ئەوە بە عەیب نەزانیوە كە تووشی ئەو جۆرە نەخۆشییە ببێت و گوتی بێگومان چارەسەری هەیە.

ئانوشكا شارمایش بە هەمانشێوە ئەكتەرێكی ناوداری بۆڵیوودە، ئەو گوتوویەتی خەمۆكی جۆرێكە لە خۆبەندكردن كە خۆی تووشی بووە، تێیدا خۆت تاوانبار و هاوكات دادوەریشی، بەڵام دەبێ خەڵك بزانن ئەو جۆرە نەخۆشییەوە شوورەیی نییە و چارەسەری هەیە.

فاروون زووان كە ئەویش ئەكتەرێكی دیارە، ئەو كاتێك لە فیلمی "badlapur" بەشدار بووە و لەوێدا رۆڵێكی كەسێكی بینیبوو كە تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە، ئەوكات تووشی خەمۆكی بووە، كاتێك فیلمەكەیش لە سینەماكاندا پێشان دراوە، بۆ فاروون بووە ناوبانگێكی زۆر گەورە كە رۆڵەكەی بە سەركەوتوویی بینیبوو.

كاتێك ئەستێرەی ناوداری بۆڵیوود شارۆخان لە ساڵی 2010دا شانی تووشی برینداری بووبوو، وەك خۆی رای گەیاندبوو، بەو هۆیەوە تووشی خەمۆكی بووبوو. دواتریش گوتبووی توانی بەسەریدا سەربكەوێت و لەو نەخۆشییە رزگاری ببێت.

ئیلیانا دیكروزی ئەكتەریش كە بە كەسایەتییەكی زۆر رووخۆش دەناسرایەوە، بەلام بۆ ماوەیەك تووشی دۆخێكی دەروونی بوو و لەگەڵ خەمۆكیدا دەتلایەوە، بۆیە چەند جارێك تووشی حاڵەتێك دەبوو كە خۆی بكوژێت، بەڵام بەهۆی وشیارییەوە خۆی لە نەخۆشییە رزگار كردووە.
وشە- وشیار ئەسوەد













وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د