بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌گه‌رى هه‌ر هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا به‌شدار نه‌بن، فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسدارانى ئێران هۆشداریى به وڵاتانى دنیا ده‌دات و ده‌ڵێ، "هه‌ر وڵاتێك هێرش بكاته سه‌ر ئێران، ئه‌وا ده‌بێته گۆڕه‌پانى سه‌ره‌كى شه‌ڕه‌كه".
حوسێن سه‌لامى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسداران له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى كه ئه‌مڕۆ له تاران به‌ستوویه‌تى هۆشداریى داوه‌ته وڵاتانى دنیا.
به‌گوێره‌ى ئه‌م لێدوانه‌ى ئه‌مڕۆ شه‌موو 21 ى ئه‌یلوول له ماڵپه‌ڕى
فرانس پرێس بڵاو كراوه‌ته‌وه، حوسێن سه‌لامى ده‌ڵێ، "هه‌ر وڵاتێك ده‌یه‌وێ خاكه‌كه‌ى ببێته گۆڕه‌پانى سه‌ره‌كى جه‌نگ، با ئه‌و كاره بكات و هێرش بكاته سه‌ر ئێران".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى ده‌ڵێ "رێ ناده‌ین هیچ شه‌ڕێك له‌سه‌ر خاكى ئێران ئه‌نجام بدرێت، هیوامان وایه ئه‌و وڵاتانه هه‌ڵه‌ى ستراتیجى له‌م جۆره ئه‌نجام نه‌ده‌ن".
ئه‌و قسانه‌ى حوسێن سه‌لامى له كاتێكدا دێ، ئه‌مه‌ریكا بڕیارى داوه هێز ره‌وانى سعوودیه بكات و له به‌هێزكردنى تواناى به‌رگرى سه‌ربازى، پاڵپشتى ئه‌م وڵاته بكات.
له زۆربه‌ى ئه‌و هێرشانه‌ى له پێنج مانگى رابردوودا له كه‌نداو ئه‌نجام دراون، ئێران تۆمه‌تبار ده‌كرێت و ئه‌م وڵاته‌یش ره‌تى ده‌كاته‌وه ده‌ستى له هێرشه‌كان هه‌بێت.