ئاژانسى ئه‌نادۆڵى توركى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ بۆ شه‌شه‌م جار ئه‌مه‌ریكا و توركیا ئۆپراسیۆنێكى هاوبه‌شیان له باكورى سووریا ئه‌نجام داوه و ئۆپراسیۆنه‌كه سێ سه‌عاتى خایاندووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ى ئه‌یلوول ئاژانسى
ئه‌نادۆڵى توركى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دوو فڕۆكه‌ى جه‌نگى توركى له جۆرى هه‌لیكۆپته‌ر له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى كه ئه‌ویش هه‌لیكۆپته‌ر بووه، ئۆپراسیۆنێكى هاوبه‌شیان له باكورى سووریا ئه‌نجام داوه.
له هه‌واڵه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ئۆپراسیۆنه‌كه له شانلى ئورفا له توركیا ده‌ستى پێ كردووه و هه‌رسێ فڕۆكه به یه‌كه‌وه به‌ره‌و باكورى سووریا فڕیون و سێ سه‌عات ئۆپراسیۆنیان ئه‌نجام داوه، دواتر دوو فڕۆكه‌كه‌ى توركیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و فڕۆكه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له ناو خاكى سووریا ماوه‌ته‌وه.
تا ئێسته هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له سووریا و وه‌زاره‌تى به‌رگرى توركیا هیچ زانیارییه‌كى زیاتر له سه‌ر ئه‌م ئۆپراسیۆنه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
له‌وه‌ته‌ى رێككه‌وتنى دانانى ناوچه‌ى ئارام له‌سه‌ر خاكى سووریا له‌نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا واژوو كراوه، ئه‌م دوو وڵاته شه‌ش ئۆپراسیۆنیان له باكورى سوریا و رۆژئاواى كوردستان ئه‌نجام داوه. ته‌نیا یه‌كێكیان ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى بووه ئه‌ویتریان به فڕۆكه ئه‌نجام دراون.