ئەوەی لەم گرتە ڤیدیۆیەی خوارەوە دەبینرێت، ژمارەیەک لە پەیڕەوانی مەزەوی ئەرسەدۆکسی ئاینی مەسیحین لە وڵاتی یۆنان، کە دوێنێ چوارشەم رێکەوتی 18ی کانوونی دووەم/ یەنایەر وەک رێوڕەسمێکی تایبەتی ئاینی بە ناوی "ئاناستیناریا" ئەنجامیان داوە و تێیدا هەڵدەستن بە سەماکردن لەسەر خەڵووزدا.
ئەو رێوڕەسمە ئاینییە، ساڵانە دووجار لە مانگی کانوونی دووەم/ یەنایەر و مانگی ئایار/ مایۆ لە چەند پەرستگەیەکی پیرۆزی تایبەت بەڕێوە دەچێت و وەک یادکردنەوەیەکە بۆ هەردوو قەدیس هیلانا و قوستەنتین و لە زۆرێک لە ناوچەکانی باکووری یۆنان و باشووری بولگاریا بەڕێوە دەچێت.
جێی ئاماژەیە، ئەو رێوڕەسمەی ئاناستیناریا، لە لیستی رێکخراوی یونیسکۆ بۆ کولتووری مرۆڤایەتی، بە فەرمی تۆمار کراوە.
سەرچاوە/ rt