به‌رێوبه‌رى گشتیی ڕێ و بانه‌كانى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر له واده‌ى خۆیدا پاره بگاته ده‌ستى به‌ڵێنده‌ره‌كان ده‌توانرێ له‌و ماوه‌ى دیار كراوه بۆ چاككردنى ڕێ و بانه‌كان ته‌واو بكرێ.
به بڕیارى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان پێش وه‌رزى باران سه‌رجه‌م ڕێ و بانه‌كان ته‌واو ده‌كرێن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش بۆ ته‌واوى پارێزگاكانى كوردستان بڕه پاره‌یه‌ك ته‌رخان كراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 21ى ئهیلوول، ئیبراهیم عه‌زیز به‌رێوه‌به‌رى گشتیی ڕێ و بانه‌كانى سلێمانى به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به‌شێكى زۆر له ڕێیه‌كانى سلێمانى پێویستى به نۆژه‌ن كردنه‌وه هه‌یه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌و بڕه پاره‌ى ته‌رخان كراوه بۆ چاككردنى ڕێیه‌كان ئه‌گه‌ر له واده‌ى خۆى بگات ئه‌وه ده‌توانین له‌و ماوه‌ى دیار كراوه كه 70 ڕۆژه ته‌واوى كاره‌كان ته‌واو بكه‌ین.
به‌رپرسه‌كه‌ى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه كرد، كاركردنه‌كان قورس نین و ته‌نا قیرتاوى پێویسته، به‌ڵام ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ى كه له چ كاتێك پاره‌كه ده‌گاته ده‌ستى به‌ڵێنده‌ران.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه كێشه‌ى سه‌ره‌كى له سنوورى سلێمانى خراپى ڕێ و بانهكانه و ڕۆژانه‌ى به ده‌یان ڕووداوى هاتوچۆى لێ ڕوو ده‌دات، به‌ڵام به بڕیارى سه‌رۆك وه‌زیران نۆژه‌ن ده‌كرێنه‌وه.