ئه‌مڕۆ له یه‌ك كاتدا له 163 وڵات به به‌شداربوونى چوار ملیۆن كه‌س رێپێوانێكى سه‌رانسه‌رى و گشتى به‌ڕێوه چوو، به‌شداران داوایان له حكوومه‌ته‌كانى دنیا كرد، به خێرا كار بكه‌ن بۆ رزگاركردنى ژنیگه‌ى زه‌وى.
ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه سه‌ره‌تا رێپێوانه‌كه له لایه‌ن رێكخراوى "ORG.350" پێشنیار كراوه كه رێكخراوێكى تایبه‌ته به پاراستنى سروشت، دواتر له سه‌رانسه‌رى دنیا پێنج هه‌زار و 800 رێپیوان به‌ڕێوه چووه له سنوورى 163 ده‌وڵه‌ت بووه.
هه‌روه‌ها 73 سه‌ندیكا و 820 رێكخراوى مه‌ده‌نى به‌ناوبانگ له رێپێوانه‌كه به‌شدارییان كردووه، دواتریش سێ هه‌زار كۆمپانیا و سێ هه‌زار و 700 ماڵپه‌ڕ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پاڵپشتى خۆیان بۆ رێپێوانه‌كه راگه‌یاندووه.
له‌باره‌ی ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به‌شدارییان تێدا كردووه، ئارتى ده‌ڵێ نزیكه‌ى چوار ملیۆن كه‌س ده‌بوون.
له‌وانه له فڕه‌نسا 40 هه‌زار كه‌س، دوو هه‌زار و 600 كه‌س له ئۆكراینا و پێنج هه‌زار كه‌س له باشوورى ئه‌فریقا و 10 هه‌زار كه‌س له توركیا و پێنج هه‌زار كه‌س له ژاپۆن و 430 هه‌زار كه‌س له ئوسترالیا و 100 هه‌زار كه‌س له له‌نده‌ن و 250 هه‌زار كه‌س له نیویۆرك و یه‌ك ملیۆن و 400 هه‌زار له ئه‌ڵمانیا.
سه‌رجه‌م به‌شداران داوایان له حكوومه‌ته‌كانى دنیا كردووه، په‌له بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ژینگه‌ى زه‌وى رزگار بكه‌ن. ئه‌مه په‌یامێكیشه بۆ كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه رۆژى دووشه‌مى داهاتوو له نیویۆرك به‌ڕێوه ده‌چێت و بڕیارى كۆمه‌ڵه‌كه تاوتوێى كه‌شوهه‌واى گۆى زه‌وى بكات.