سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی تەقینەوەكەی كەربەلا ڕاگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و سەركۆنەی رووداوەكە دەكات.
شەوی رابردوو تەقینەوەیەك لە كەربەلا روویدا و بەهۆیەوە 12 كەس كوژران و پێنج كەسی تریش برینداربوون.
لە بەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ شەموو 21ی ئەیلوول، بڵاویان كردووەتەوە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە توندی ئەو هێرشە تیرۆریستییە سەركۆنە دەكات كە دوێنێ هەینی لە بازگەیەكی شاری كەربەلا لەڕێی بۆمبێكی چێنراوی ناو ئۆتۆمبێلێكەوە ئەنجامدرا و تیایدا زیاتر لە دە هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.
" پرسە و سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان دەكەین و هاوسۆز و هاوخەمیانین، خوای گەورە بە بەهەشتی خۆی شادیان بكات و دڵنەوایی و سەبووریی كەسوكاریان بداتەوە، هیوای زووچاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین" سەرۆكایەتی هەرێم لە بەیاننامەكەدا وای نووسیوە.