رۆژانە لە تۆڕەكانی ئینتەرنێت چەندان زانیاری پێوەست بە دابەزاندنی كێش و پاراستنی تەندروستی مرۆڤەوە هەیە، ئەوكارەی وا دەكات پێویست بە وردی بكات لە وەرگرتنی ئەو زانیاریانە و گەڕان بەدوای رێنوێنی پزیشكی لە سەرچاوەی باوەڕ پێكراوەوە.
زۆركەس وا دەزانن و باوەڕیان بە تێگەیشتنی هەڵە هەیە لەوبارەوە هەیە و ساڵانێك لەسەر ئەوە بەردەوام دەبن، وەك لەو لیستەی خوارەوە كە ماڵپەڕی "سووتس ماگ"، تایبەت بە بابەتی تەندروستی لەوانە:
*خواردنی تەواو كاری خۆراك یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات، بەپێچەوانەی ئەوەی لەوبارەوە گوتراوە كە خواردنی تەواوكاری خۆراك زۆر یاریدەرە بۆ دابەزاندنی كێشی لەش، پزیشكان پێیان وایە كە كاریگەرییەكەی زۆر سنووردارە، هەروە ها خواردنی بێ ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی كاریگەری نەرێنی بۆ سەر لەش هەیە و كێش زیاد دەكات.
*ریجیمی كەم كاربۆهیدرات، لەگەڵ وەستان یان كەمكردنەوەی زۆری خواردنی كاربۆهیدرات كێش دادەبەزێت، بەڵام بۆ ماویەكی دوورودرێژ بەدەوام نابێت، هاوكات كاربۆهیدرات سەرچاوەی سەرەكی وزەیە بۆ لەش و ناكرێت دەستبەرداری بكرێت.
*ئەنجامدانی وەرزش لەسەر گەدەیەكی بەتاڵ، یەكێك لە زانیارییە هەڵەكان وەرزرشكردنە سەر گەدەی بەتاڵ كە دەبێتە هۆی سووتاندنی كالۆری زیاتر، راستییەكەی ئەوە دەبێتە هۆی ماندووبوونی لەش دەیخاتە ژێر پەستانی زیاتر بەبێ بوونی وەزەی پێویست، بۆیە پێویستە پێش راهێنانی وەرزشی ژەمێكی سووك بخورێت.
*جینەكان لە كێشی لەشمان بەرپرسن، ئەگەر كێشی لەشمان زیاد بێت ناكرێت هۆكارەكەی بخەینە سەر جینەكانمان، بەڵكو كارەكە پێوەستە بە شێوازی ژیان و ئەو خۆراكەی دەیخۆین و ئەو راهێنانەی دەیكەین.
*خواردنەوەی دایت، توێژینەوەكان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی ئەو خواردنەوانەی بەناوی دایت یان بێكالۆری دەفرۆشرێن، راستییەكەی رێژەیەكی زۆر شەكریان تیایدایە لەسەر شێوەی شیرینكراوی دەستكرد.
*زۆرخواردنەوەی ئاو، ئاو رۆڵێكی گەورەی لە رزگاركردنی لەش لە ژەهر هەیە، بەڵام زۆرخواردنەوەی نابێتە هۆی سووتاندنی كالۆری، بەڵام خواردنی پێش ژەمی خواردن هەستكردنتن بە تێری پێ دەبەخشێت.
*خواردنی چەوری، توێژینەوەكان دەڵێن ئەو سیستەمە خۆراكیانەی رێژەیەكی زۆری چەوریان تیادایە نابنە هۆی زیادبوونی تێكڕای چەور ئەمباركراو لە لەشدا، چونكە بە بوونی چەوری و لەگەڵ كاربۆهیدرات ئەو شتە دورست دەبێت. كاتێك توێژینەوەكان دەڵێن ژەمی چەوری كەم كاربۆهیدرات دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كێشی لەش بەشێوەیەكی خێراتر بە بەراورد بە خۆراكی كەمچەوری.