به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانی مۆبایلی ئایفۆن ئاشكرایان كرد، هاتنی نامه‌یه‌ك ده‌بێته هۆی سووتان و كوشتنی مۆبایلی زیره‌كی ئایفۆن ونامه‌كه به ته‌واوی مۆبایله‌كه‌تان له كاركردن ده‌وه‌ستێنێت.
ئه‌و نامه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڤێرژنی كارپێكه‌ری كۆنی ئایفۆن ده‌كات، كه به ڤێرژنی ئای ئۆ ئێس 10 ناسراوه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیسته‌می كارپێكردنی ئای ئۆ ئێس 10.2 دابنێ، واته به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌وانه‌ی ڤێرژنی سیسته‌می كارپێكردنی ئایفۆنیان نوێیه، ئه‌وا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك مۆبایله‌كانیان پارێزراو ده‌بێت.
ئه‌و نامه‌یه ناوه‌رۆكه‌كه‌ی له هێما و ئایكۆنه‌كانی ئیمۆجی پێكهاتووه و كه‌س ناتوانێ تێی بگات، كه خۆی له عه‌له‌م و ژماره سفر و قه‌وس و فه‌زاح ده‌بینێته‌وه، به‌شێك له به‌كارهێنه‌رانیش له كه‌ناڵی یوتیوب ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه نامه‌كه به ته‌واوی ده‌بێته هۆی وه‌ستاندنی ئایفۆنه‌كانتان.
ئه‌و فێڵه له‌لایه‌ن یه‌كێك له پێشخه‌رانی سیسته‌می كارپێكردنی ئای ئۆ ئێس دۆزراوه‌ته‌وه، كه خه‌ڵكی فڕه‌نسایه و ناوی "فنسنت دیسمۆرس"ه، ئه‌و ده‌ڵێ، نامه‌كه شاشه‌ی مۆبایله‌كانتان و دوگمه‌ی هۆم ده‌وه‌ستێنێت بۆ ماوه‌ی دوو تا پێنج خوله‌ك، دواتر له داهاتوو ناتوانن بیكه‌نه‌وه.
تا ئێسته شاره‌زایان نه‌یانتوانیوه هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی وه‌ستانی ئایفۆن به‌هۆی ئه‌و نامه‌یه بدۆزنه‌وه، كۆمپانیای ئه‌پڵیش له‌وباره‌وه ئامۆژگاری به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن ده‌كات، كه به‌خێرایی سیسته‌می كارپێكردنی مۆبایله‌كانیان بۆ ڤێرژدنی 10.2 بگۆڕن، تا له‌و كێشه‌یه دووركه‌ونه‌وه.