به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی سلێمانی ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه له ماوه‌ی 18 ساڵدا، ته‌نیا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌وان، پاشپۆرتیان بۆ یه‌ك ملیۆن كه‌س ده‌رهێناوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نشینگه‌ی سلێمانی بۆ ساڵی ڕابردوو خوێندرایه‌وه و تێیدا ئاماژه به‌وه كرا كه ساڵی 2016، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی سلێمانی 303 هه‌زار و 934 پاسپۆرتیان ده‌رهێناوه، له‌و ژماره‌یه هه‌زار و 947 كه‌س پاسپۆرتیان ونبووه، هه‌روه‌ها 516 پاسپۆرت لای هاووڵاتی خراپ بوون و دووباره ده‌ریان هێناوه‌ته‌وه.
عه‌مید "سالار عه‌بدوڵڵا" به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی سلێمانی ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، له سه‌ره‌تای دروستبوونی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرته‌وه واته له ساڵی 1999وه تا ئێسته، یه‌ك ملیۆن و 60 هه‌زار پاسپۆرت به‌خشراوه‌ته هاووڵاتییان، له‌و ژماره‌یه‌ش 80 هه‌زار پاسپۆرتی جۆری S بووه، 33 هه‌زاریش له‌جۆری G و، 946 هه‌زاریش له جۆری A بووه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، سه‌رباری ئه‌و كار‌و چالاكییانه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه پێشكه‌شی هاووڵاتییان ده‌كرێن، به‌ڵام بێ كێشه نین و گوتی: كێشه‌ی هێڵی ئینته‌رنێتمان هه‌بووه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی راگرتنی كاره‌كانمان.
سه‌باره‌ت به پلانی 2017 عه‌مید سالار گوتی: پلانمان هه‌یه سیسته‌می نوێی پاسپۆرت له‌م ساڵدا جێبه‌جێ بكرێت، پاسپۆرتی نوێی عیراقیش بخرێته بواری جێ به‌جێكردنه‌وه، پلانی دووه‌میش كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ته بۆ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌نده‌كانمان، كه مه‌به‌ست لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی تواناكانیان و كردنه‌وه‌ی بینای نوێی پاسپۆرتی كه‌لاره كه بینایه‌كی سه‌رده‌میانه‌یان بۆ دروست كراوه.
هه‌ر به پێی پلانه‌كان، بڕیاره له‌مساڵدا نووسینگه‌ی پاسپۆرتی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕین بكرێنه‌وه.