فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سه‌ر به هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكا له ویلایه‌تی مسیسپی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی گه‌شتێكی ڕاهێناندا كه‌وته خواره‌وه و دوو فڕۆكه‌وانی سه‌رنشینی فڕۆكه‌كه برینداربوون و ئێسته گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" بڵاوی كرده‌وه، كه دوو فڕۆكه‌وان له نێو فڕۆكه‌كه‌دا بوون و له مه‌رگ ڕزگاریانبووه، به‌ڵام برینداربوون و به په‌له گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه و باری ته‌ندروستیشیان جێگیره و چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ ده‌كرێ و هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ژیانیان نییه.
ئاماژه‌ی داوه، فڕۆكه‌كه له نزیكه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ویلایه‌تی مسیسپی ئه‌مه‌ریكا ڕوویداوه و فڕۆكه‌كه‌ش له جۆری "تی-45 سی گۆشاوك" بووه، كه تایبه‌ته به‌كاروباری ڕاهێنان، دوای كه‌مێك به‌رزبوونه‌وه‌ی له زه‌وی و له نزیك فڕۆكه‌خانه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و هه‌ر زوو تیمه‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته شوێنی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه و ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ڕزگاركردنی فڕۆكه‌وانه‌كان.
به‌رپرسان ئه‌مه‌ریكا له‌وباره‌وه ڕایانگه‌یاند، كه فڕۆكه‌كه بۆ به‌رنامه‌ی مه‌شق و ڕاهێنانی فڕۆكه‌وانانی مام ناوه‌ند و پێشكه‌وتوو كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گیرا و بۆ گواستنه‌وه و ئه‌ركی بۆردمانه ته‌كتیكییه‌كان ڕاهێنانی له‌سه‌ر كراوه.