له وڵاتی ئۆكرانیا یه‌كه‌م منداڵ له رێی ته‌كنیكێكی نوێی پزیشكییه‌وه هاته دنیاوه، كه سێ باوكی هه‌یه، ئه‌مه‌ش هه‌مووانی تووشی شۆك كردووه.
ئه‌و منداڵه كچه له ڕۆژی پێنجی ئه‌م مانگه له نێو سكی دایكی‌دا كه ته‌مه‌نی 34 ساڵه، تووشی حاڵه‌تێكی قورس بووه و دایكیشی به‌وهۆیه‌وه ئازار و كێشه‌ی زۆری بۆ دروستبووه.
دایكی ئه‌و منداڵه و هاوسه‌ره‌كه‌ی ماوه‌ی 10 ساڵه هه‌وڵده‌ده‌ن منداڵێكیان ببێ، به‌ڵام هه‌موو شكست ده‌هێنن، ئه‌مجاره‌یان به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك به‌سه‌رپه‌رشتی فیلاری زوكین سه‌رۆكی نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌تمه‌ندی بواری زاوزێوه ئه‌نجام درا.
ئه‌و پزیشكه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجام دا، ده‌ڵێ ئه‌مه یه‌كه‌مجاره ئه‌و ته‌كنیكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌توانینی وه‌چه‌خستنه‌وه بۆ هاوسه‌ران به‌كاربهێنن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان تووشی نه‌خۆشی بۆماوه‌یی بوون و له ڕه‌چه‌ڵه‌كه‌وه ئه‌مه‌یان بۆ ماوه‌ته‌وه.
فیلاری زوكین ده‌ڵێ، ئه‌و ته‌كنیكه نوێیه پزیشكییه ده‌توانێ یارمه‌تی ئافره‌تانی به ته‌مه‌نیش بدات، تا منداڵ بخه‌نه‌وه، به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی.
به‌رهه‌ڵستكارانی ئه‌و ته‌كنیك و ڕێگه پزیشكییه دژایه‌تی خۆیان بۆ ئه‌و ڕێگه‌یه ده‌رده‌بڕن و ده‌ڵێن، پرۆسه‌ی په‌ڕین و پیتاندن له ڕێی ئه‌م ته‌كنیكه و ڕێگه پزیشكییه‌وه، پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وشت و به‌های كۆمه‌ڵگه‌كانه، چونكه گۆڕانكاری له ترشی ناوه‌كی ده‌كرێ و له‌گه‌ڵ سپێرمی تر تێكه‌ڵاو ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ورده‌كارییه بڵاوكراوه‌كانی ئه‌و ته‌كنیكه، منداڵه‌كه له وه‌رگرتنی ماده‌ی جیناتی دوو پیاوی تر و ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ هێلكۆكه‌ی ئافره‌ت تێكه‌ڵاو ده‌كرێ و سپێرم و هێلكۆكه ده‌پیتێنرێن و سه‌ره‌نجام منداڵ له سكی ئافره‌ته‌كه دروست ده‌بێت.