یه‌كه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ری ڕاسته‌وخۆ له گه‌شتێكی دوور و درێژدا دوای جێهێشتنی شاری ییووی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی چینی گه‌یشته شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا كه ده‌یان كامیۆنی پڕ له جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌لی بازرگانی هه‌ڵگرتبوو.
ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و بازرگانی و نوێكردنه‌وه‌ی ڕێگه‌ی حه‌ریری كۆن دامه‌زراوه و له شاری ییووی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاتی چین ده‌ستی به گه‌شت كرد بۆ به‌ریتانیا و دوای 18 ڕۆژ گه‌یشته ناوچه‌نگی پاركێنگی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌نده‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به كازاخستان و ڕووسیا و بیلارووسیا و پۆله‌ندا و ئه‌وروپای ڕۆژئاوا تێپه‌ڕیوه تا له فڕه‌نسا به تونێڵی "ئه‌لمانش" په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ به‌ریتانیا.
مه‌ودای گه‌شتی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه 11 هه‌زار و 999 كیلۆمه‌تر درێژی بووه و بڕیاره هه‌فتانه شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌ره‌و له‌نده‌ن به ڕێ ده‌كرێ و جۆره‌ها كه‌لوپه‌لی بازرگانی له وڵاتی چینه‌وه ده‌گه‌یه‌نرێته به‌ریتانیا.
به‌ریتانییه‌كان به‌راوردی كاتی ڕێگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و ڕێگه ئاوییه‌كه‌یان كردووه و ده‌ركه‌وتووه چه‌ندان جار زووتر كه‌لوپه‌له‌كان له ڕێی وشكایی و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌وه زووتر ده‌گه‌نه وڵاته‌كه‌یان.
پێشتر هێڵی ئاسنینی له نێوان چین و ئه‌وروپا هه‌بووه، شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كان له چینه‌وه بۆ مه‌دریدی ئیسپانیا و هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا هاتوون.