كۆمه‌ڵێ توێژه‌ری ده‌روونناس، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی قسه زۆر ده‌كه‌ن ده‌كه‌ن و قسه‌ی خه‌ڵكی ده‌گوازنه‌وه، كاریگه‌ریی ئه‌رێیی له‌سه‌ر مێشكیان دروست ده‌كات.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كه ڕۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی گواستوویه‌تییه‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌وانه‌ی زۆر بڵێی ده‌كه‌ن و قسه له نێوان هاوڕێكاندا ده‌گوازنه‌وه، ڕێژه‌ی هۆڕمۆنی "ئهكسیتۆسین" له جه‌سته‌یاندا زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی ئه‌رێییه بۆ سه‌ر مێشك.
ناتاسكیا برۆندینۆ سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و توێژینه‌وه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌وانه‌ی زۆر بڵێن و قسه له نێوان هاوڕێكاندا ده‌گوازنه‌وه، هه‌ست به ئارامی و ئیسراحه‌ت ده‌كه‌ن، به مه‌رجێك له‌سه‌ر بنه‌مای درۆ بنیات نه‌نرابێت و كه‌سی به‌رامبه‌ر كه قسه‌كانی وه‌رگیراوه، پێی ناخۆش نییه.
هۆڕمۆنی "ئهكسیتۆسین"، ئه‌و هۆڕمۆنه‌یه كه زۆر گرنگه له كاتی سێكسدا و به زۆری دوای جوتبوون ده‌ڕژێت، هه‌ر بۆیه به "هۆڕمۆنی ئه‌وینداری" ناوده‌برێت، چونكه ده‌بێته هۆی پته‌وی پێوه‌ندی نێوان كه‌سه‌كان.
ئه‌و توێژه‌رانه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، زۆربڵێیی ئه‌گه‌ر به‌خیلی و دڵه‌ڕاوكێی و خه‌مۆكی لێ بكه‌وێته‌وه، هه‌رگیز سوودی نابێت، به‌ڵكوو زیان دروست ده‌كات، وه‌ك دووزمانی كه له دژی به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێكیان قسه بۆ ئه‌وه‌ی تر بگوازێته‌وه.