وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى به‌شێوه‌ى كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌ش و هۆبه‌كان ده‌ستى به‌چاكسازى كردووه و چه‌ندان به‌شى هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌پارێزگاى هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، محه‌مه‌د هاودیانی وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، له‌ساڵی ٢٠١٦دا ٥هه‌زار و ١٥٤كرێكاری بیانی روویان له‌هه‌رێمى كوردستان كردووه و كه به‌به‌راورد به‌ساڵى رابردوو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو كه‌مى كردووه و ئه‌وانه‌شى هاتوون زۆربه‌یان له‌سه‌ر خواستى ماڵان بووه.
وه‌زیرى كار‌و كاوربارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زیاتر گوتى، ٨هه‌زار و ١٣٦كه‌س له‌هه‌ردوو ره‌گه‌زی نێر و مێ له‌قه‌رزی بچووك بۆ پرۆژه‌كانیان سوودمه‌ند بوون كه‌زۆربه‌ى پرۆژه‌كان بریتیى بوون له‌پرۆژه‌ی پیشه‌سازی و بارزگانی و خزمه‌تگوزاری و كشتوكاڵ و گه‌شتیار.
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا هاودیانى ئاماژه‌ى به‌چاكسازى كرد له وه‌زره‌ته‌كه‌یان و راى گه‌یاند، ئه‌وان له‌ساڵى 2016 كۆمه‌ڵێك چاكسازییان ده‌ست پێكردووه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سێ جێگری به‌رێوه‌به‌ر و به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك و ٢٨ به‌ش و ١٤٥ هۆبه و ٨٨٢ یه‌كه هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه.
وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌كۆتاى كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئاماژه‌ى به‌گیراوانى زیندانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد و گوتى، تائێسته ٣ هه‌زار و ٧٩٧ كه‌س راگیرا‌و هه‌یه، له‌ساڵی٢٠١٦دا ٨٨٥كه‌س به‌هۆی تاوانی كوشتن و ٧١٠كه‌س به‌تاوانی تیرۆر و ٥٧٧ كه‌سی دیكه به‌تاوانی مادده‌ی هۆشبه‌ر گیراون.
زیاتر گوتى، نزیكه‌ى هه‌زار و ٨٢٤ كه‌س به‌تاوانی دزی و تاوانی تر‌ى جۆراو جۆر گیراون كه ئه‌و ده‌ستگیركراوانه خه‌لكى نه‌ته‌وه‌ی تورك و ئێرانی و سوری تێدایه.