سه‌رچاوه‌كانى به‌رپرس له دهۆك راى ده‌گه‌یه‌نن، سه‌رووى 300 گوندى پارێزگاى دهۆك له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه و جووتیاران و گوندنشینان داواى چۆڵكردنى گونده‌كانیان له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن، چونكه به‌هۆى په‌كه‌كه‌وه ناتوانن گونده‌كانیان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه و كشتوكاڵ بكه‌ن، جگه‌له‌وه‌ى سه‌تان هاووڵاتیى ده‌ڤه‌ره‌كه به‌هۆى بوونى په‌كه‌كه و بۆردمانى توركیا بوونه‌ته قوربانى.
ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزى دانیشتوویه‌كى شارۆكه‌ى ئامێدییه و به "وشه" ده‌ڵێ، "به‌هۆى بوونى په‌كه‌كه و بۆردمانى فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى توركیا، گوندنشینان ناتوانن بۆ گونده‌كانیان بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌ستیان له كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵدارى به‌رداوه، چونكه مه‌ترسى راسته‌قینه له‌سه‌ر ژیانیان هه‌یه، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى زیانى گه‌وره بوونه‌ته‌وه له وێرانكردنى گونده‌كانیاندا".
گوهه‌رزى ده‌ڵێ، "ده‌بێت سه‌ر و ماڵى هاووڵاتییان پارێزراو بێت و رێگه بدرێت هاووڵاتییان بگه‌ڕێنه‌وه گونده‌كانیان و ده‌ست به به‌خێوكردنى مه‌ڕ و ماڵات و كشتوكاڵ و ژیانى ئاسایى خۆیان بكه‌نه‌وه، پێویسته رێككه‌وتن بكرێ بۆ بنیاتنانه‌وه‌ى ژیان له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا".
به‌پێى ئامارى دامه‌زراوه پێوه‌ندیداره‌كانى دهۆك، سه‌رووى 300 گوندى سه‌ر به دهۆك له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و به‌و هۆیه‌وه زۆرینه‌ى گونده‌كان چۆڵ و وێران بوون.
رزگار كیسته‌یى سیاسه‌تمه‌دار و نوسه‌ر له پارێزگاى دهۆك بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، "په‌كه‌كه له سه‌ره‌تادا به سیاسه‌تێكى نه‌رمه‌وه خۆى خزانده باشوورى كوردستان و دواتر ئه‌و سیاسه‌ته‌ى بۆ سیاسه‌تێكى چه‌وسێرانه گۆڕى، به ئامانجى ئه‌وه‌ى سوپاى توركیا په‌لكێشى باشوور بكات و پێكدادان له نێوان توركیا و هه‌رێمى كوردستان دروست بكات".
زیاتر ده‌ڵێ، "په‌كه‌كه به ئاشكرا دژایه‌تى باشوورى كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندى هێزه نێوده‌وڵه‌تییه داگیركاره‌كان ده‌كات و لێره و له‌وێ به بیانووى جیاواز كوسپ و ته‌گه‌ره له به‌رده‌م سیاسه‌ت و پڕۆژه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و سه‌ربه‌خۆیى ئابووریى داده‌نێت و به‌تایبه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى ئێران كارده‌كات".
سه‌لیم گیزى هاووڵاتییه‌كى سنوورى شارۆكه‌ى ئامێدییه و له ناوه‌راستى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو كوڕه‌كه‌ى له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه گیرا و برازایه‌كیشى له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه كوژرا.
گیزى به "وشه" ده‌ڵێ، "كوڕ و برازایه‌كم گه‌ڕابوونه‌وه گونده‌كه‌ى خۆمان، به‌ڵام تووشى رووداوێكى خوێناوى بوون، برازاكه‌م له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه كوژرا و كوڕه‌كه‌شم گیرا، دواتر كوڕه‌كه‌یان ئازاد كردین و بۆ كوشتنى برازاكه‌شم پێیان راگه‌یاندین، ئه‌وه رووداوێكى به هه‌ڵه بووه".
زیاتر ده‌ڵێ، "ئێمه‌ش نازانین ئایا رووداوه‌كه به هه‌ڵه بووه یان به ئه‌نقه‌ست، ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه بووه، بۆچى رووی داوه و چى وای كردووه ئه‌و هه‌ڵه‌یه روو بدات، ئێمه داوا ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه به‌ته‌واوه‌تى ناوچه‌كه‌ش چۆڵ ناكات، لانى كه‌م با كێشه و مه‌ترسى به‌سه‌ر ژیانمان دروست نه‌كه‌ن".
گوندنیشینانى ده‌ڤه‌ره‌كه به‌هۆى رووداوه‌كانى كوشتن و رفاندن و سه‌پاندنى باج و سه‌رانه‌وه زیاتر له په‌كه‌كه نیگه‌رانن.
كێسته‌ى له‌و رووه‌وه ده‌ڵێ، "په‌كه‌كه سیاسه‌تى تۆقاندن و رفاندن به‌رامبه‌ر خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه پێڕه‌و ده‌كات، له رابردوودا سه‌تان هاووڵاتى و پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه كوژراون، له ئێسته‌شدا ئه‌وان منداڵانى ژێر ته‌مه‌نى 18 ساڵ له خشته ده‌به‌ن و ده‌ڕفێنن و له‌وه‌شدا به‌تایبه‌ت كار بۆ له خشته‌بردنى كچان ده‌كه‌ن".
د. حه‌مید باڤى ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، "پێشتر مالیكى ده‌یویست به پاساوى هه‌بوونى په‌كه‌كه، هێزه‌كانى سوپاى عێراق بۆ سنووره‌كانى دهۆك و سلێمانى په‌لكێش بكات، به‌ڵام نه‌یتوانى، له‌وكات و به ئێسته‌شه‌وه به‌غدا بۆ دژایه‌تى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى كورد، پشتیوانى مادى و مه‌عنه‌وى له په‌كه‌كه ده‌كات، له‌كاتێكدا عێراق و توركیا رێككه‌وتنى شاراوه‌یان هه‌یه كه رێگه به توركیا ده‌دات بۆ لێدانى په‌كه‌كه سنووره‌كانى عێراق ببه‌زێنێت".
زیاتر ده‌ڵێ، "ناكرێت په‌كه‌كه و هیچ هێزێكى تر له هه‌رێمى كوردستاندا ئاماده‌یییان هه‌بێت، به‌بێ رێزگرتن له دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و بڕیاره سیاسییانه‌ى له كوردستاندا ده‌درێن، به پێچه‌وانه‌وه ئاماده‌ییى ئه‌و هێزانه ده‌بێته خۆسه‌پاندن و داگیركردن و ئه‌وه‌ش قبووڵ ناكرێت".
په‌كه‌كه له باشوورى كوردستاندا به‌كۆى گشتى ده‌ستى به‌سه‌ر 650 گونددا گرتووه و زۆرینه‌ى گونده‌كان كه‌وتوونه‌ته ده‌ڤه‌رى دهۆكه‌وه، له‌وانه 120 گوند له نێروه و رێكان، 50 گوند له دۆڵى نه‌هله، 70 گوند له به‌روارى باڵا و 150 گوندى تر له سنوورى زاخۆ، جگه له‌وه‌ى له دواى شه‌ڕى داعشه‌وه هێزه‌كانى په‌كه‌كه چوونه‌ته ناو چه‌ندان گوند و ده‌ڤه‌رى تر له ناوچه رزگاركراوه‌كانى نێوان دهۆك و مووسڵ.
دهۆك/نه‌وزاد هلۆری.