سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئاسایشی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دوا پێشهاته‌كانی كرده‌وه‌گه‌لی ئازادكرنه‌وه‌ی شاری مووسڵ به تایبه‌ت و شه‌ڕی دژ به تیرۆریان باس كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ "فیدیریكا مۆگرینی" به‌رپرسی كاروباری ده‌ره‌وه و ئاسایشی یه‌كێتی ئه‌وروپا، له په‌راویزی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له داڤۆس كۆبوونه‌وه وروده‌كاریی ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌یان له له‌ناوبردنی تیرۆر خسته ڕوو كه چۆن تواندراوه هه‌رێمی كوردستان سه‌قامگیری به‌خۆوه ببینێ.
هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و دیدارانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له داڤوس، دوێنێ چوارشەم، لەگەڵ "مارک رووتە"، سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا و شاندی یاوەری کۆبۆوە. له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تریشدا له‌گه‌ڵ "ئیلهام عەلییف" سەرۆک کۆماری ئازربایجان كۆبووه‌وه و هه‌ردوو وڵات به ستایشه‌وه ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌یان نرخاند.
به‌گوێره‌ی به‌رنامه‌ی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی له داڤۆس، بڕیاره سبه‌ی هه‌ینی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی به‌شداری پانێڵێك بكات بۆ باسكردنی گۆڕانكاری هاوپه‌یمانییه هه‌رێمییه‌كان و ململانێی به‌رده‌وام ، سیناریۆ و ئه‌گه‌ره‌كانی كۆتای ململانێكان و دووباره بنیادنانه‌وه‌ی ئارامی له ناوچه‌كه‌دا.
ئاماژه دراوه، قسه‌كه‌ره‌كانی ئه‌م پانێڵه مینا ئه‌لعورێبی رۆژنامه‌نووسی عێراقی-به‌ریتانی، مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ستیڤان دیمیستۆرا نێرده‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری سووریا، مه‌جید جه‌عفه‌ر سه‌رمایه‌دار و به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای نه‌وتی هیلال له ئیمارات، محه‌مه‌د شیشمه‌ك سیاسی و ئابوورییه‌كی توركیایه و له بنه‌ڕه‌تدا له نه‌ته‌وه‌ی كورده و ئێسته جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیایه.
كۆڕبه‌ندی داڤۆس دوێنێ سێشه‌م 17 كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر له شارۆكه‌ی داڤۆسی وڵاتی سویسرا، به به‌شداری 540 سه‌ركرده و سه‌رۆكی وڵاتان و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و گه‌وره سه‌رمایه‌دارانی دنیا و پسپۆڕان و ڕۆژنامه‌وانان، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد و كۆڕبه‌نده‌كه ماوه‌ی سێ ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و 20 ئه‌م مانگه واته ڕۆژی هه‌ینی دوا ڕۆژی كاره‌كانی كۆڕبه‌ندی ئه‌مساڵی داڤۆس ده‌بێت.