ئەمڕۆ پێنجشەم رێکەوتی 19ی کانوونی دووەم/ یەنایەر، لە یەکێک لە هۆتێلە بچووکەکانی وڵاتی ئیتاڵیا، بە هۆی داڕووخانی بەفری چیاوە، ژمارەیەک خەڵک گیانیان لە دەست دا.
رووداوەکە لە هۆتێلی پسکارا بووە، کە دەکەوێتە ناوچەی ڤارینۆلای چیای گڕان ساسوو، کە ئەو ناوچەیە سەر سەنتەری ئەبڕۆزۆی وڵاتەکەیە و بەرپرسانی پێوەندیداریش رایان گەیاندووە، ژمارەی قوربانییانی ئەو رووداوە، بە نزیکەی 30 کەس دەخەمڵێنرێت و رووداوەکە لەژێر کاریگەریی ئەو بوومەلەرزانەوەیە، کە دوێنێ ناوچەکانی ناوەڕاستی ئەو وڵاتەیان هەژاند.
هاوکات ئاژانسی دەنگوباسی ئیتاڵیا "ئانسا" لە زاری سەرۆکی تیمی فریاکەوتن بڵاوی کردووەتەوە، کە پێشبینی ئەوە دەکرێت، نزیکەی 30 کەس لە هۆتێلەکەدا بووبن و پێشدەچێت هەموویان گیانیان لە دەست دابێت.
جێی ئاماژەیە، دوێنێ چوارشەم رێکەوتی 18ی کانوونی دووەم/ یەنایەر، سێ بوومەلەرزە ناوچەکانی ئەبڕۆزۆ، مارکی، لاتسیۆ و رۆمای پایتەختی ئیتاڵیایان هەژاند.