وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى له هه‌رێمى كوردستان ناتوانن مه‌راسیمى یادكردنه‌وه‌ى شه‌هیدانى هه‌ڵه‌بجه به‌فراوانى ئه‌نجام بده‌ن.
مانگى ئادار/مارسى ئه‌مساڵ ۲۹یه‌مین ساڵیادی قوربانیانی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌یه، له‌ساڵانى رابردوو به‌شێوه‌یه‌كى فراوان ئه‌و یاده ده‌كرایه‌وه، به‌ڵام له‌مساڵدا به‌هۆى بوونى ته‌نگژه‌ى دارایى ناتوانرێت یاده‌كه هاوشێوه‌ى ساڵانى پێشوو بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م مه‌حمود حاجی ساڵح، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان راى گه‌یاند، به‌هۆی ته‌نگژه دارایی ناتوانن وه‌ك پێویست و به‌شێوازی به‌رفراوان مه‌ڕاسیمى یادكردنه‌وه‌ى قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجام بده‌ن.
وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان زیاتر گوتى، له‌مه‌راسیمى ساڵى ڕابردوو نزیكه‌ی ٤۰ملیۆن دینار بۆ یاده‌كه ته‌رخانكرا، به‌ڵام له‌پلاندایه ئه‌مساڵ ئه‌و پاره‌یه زیاتر بۆ بریندارانی چه‌كی كیمیایی ته‌رخان بكه‌ین.
محمود حاجى ساڵح راى گه‌یاند، له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوو توانیمان به‌خشین بۆ ٤۰۰ بریندار ببڕینه‌وه و نزیكه‌ی ٦ تیمیش له بریندارانی چه‌كی كیمیایی نێردراونه‌ته‌وه ده‌ره‌وه‌ى كوردستان بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر.
له‌به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا كه له‌میانى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانى هه‌ڵه‌بجه بۆ یادكردنه‌وه‌ى تاوانى قوربانیانى هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامیدا راى گه‌یاند، ڕێكخراوێكی سویدی ئامێری پزیشكى بۆ چاره‌سه‌ری بریندارانی چه‌كی كیمیایی دابین ده‌كات و به‌پێى لیستێكى دیارى كرا‌و ناوى برینداره‌كان راده‌ستى ئه‌و رێكخراوه ده‌كرێت.
لێدوانى وه‌زیرى كاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفال كراوان له‌كاتێكدایه به‌پێى زانیارییه‌كانى "وشه" تائێسته ٦۳خێزان كه‌یسیان له‌باره‌ى ونبوونى منداڵانه‌كانیان پڕكردوه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوان بوون له‌مه‌راسیمى یادكردنه‌وه‌ى ئه‌مساڵى تاوانى قوربانیان هه‌ڵه‌بجه به‌دواداچوونیان بۆ بكرێت.