گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له‌په‌یوه‌ندیدان بۆئه‌وه‌ى كێشه‌ى رێنوێنیه‌كانى پاره‌ى هاندانى مامۆستایان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌و بڕگه‌ى نیگه‌رانى مامۆستایانى درووستكردووه.
به‌پێى رێنۆنیه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پاره‌ى هاندانى مامۆستایان ئه‌و مامۆستایانه ناگرێته‌وه كه هه‌فتانه وانه‌ى خۆیان ته‌واو ناكه‌ن ئه‌وه‌ش له‌بڕگه‌ى 6ى رێنوێنیه‌كه‌دا هاتووه.
سامان سیوه‌یلى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دڵنیایى دایه مامۆستایان و له‌وباره‌یه‌وه راى گه‌یاند، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده و ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران له په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى رێنوێنى ده‌رماڵه‌ى هاندانى مامۆستایان چاره‌سه‌ر بكه‌ن به‌تایبه‌تى برگه‌ى 6ى رێنوێنیه‌كه كه تایبه‌ته به‌و مامۆستایانه‌ى وانه‌ى خۆیان هه‌فتانه ته‌واو ناكه‌ن.
له‌كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌سلێمانى ئه‌نجامیدا گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكوومه‌تى هه‌رێم زیاتر گوتى، پرۆگرامی خوێندن بۆ پۆلى 12ى و 9ى بنه‌ره‌تى به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌مناكرێته‌وه، به‌ڵام كات ده‌درێت به‌و خوێندكارانه به‌ر له‌ده‌سپێكردنى تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتاى ساڵ.
سیوه‌یلى گوتى، بڕیار درا ئه‌زموونه‌كانی خوولی ساڵی خوێندنی ٢٠١٦ - ٢٠١٧ی پۆله كۆتاكان ( نیشتیمانی و وه‌زاری) بۆ خوێندكارانی ٩ی بنه‌ڕه‌تی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٤-٦-٢٠١٧ و بۆ خوێندكارانی ١٢ی ئاماده‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٥-٦-٢٠١٧ ئه‌زمونه‌كانیان ده‌ستپێبكه‌ن و له هه‌فته‌یه‌كدا دوو ئه‌زموون ئه‌نجامده‌درێت.
ئه‌وه له‌كاتێكدا ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌كه‌وێته جه‌ژنى ره‌مه‌زانه‌وه، به‌ڵام به‌گووته‌ى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده له‌وكاته‌دا بریارێك ده‌ده‌ن و پشووى تایبه‌ت دیارى ده‌كه‌ن.