سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمپانیای نه‌وتی باكور رای ده‌گه‌یه‌نێت كه دوای وه‌ستان بۆ ماوه‌ی 24 سعات له‌به‌ر هۆكاری ته‌كنیكی، ئه‌مڕۆ رۆیشتنی نه‌وت له رێگه‌ی لووله نه‌وتی كه‌ركووك-جه‌یهانی توركیا ده‌ستی پێ كرده‌وه.
به‌پێی ئاژانسی "رۆیته‌رز" ئه‌و سه‌رچاوه ده‌ڵێ كه عێراق ده‌ست كردووه‌ته‌وه به هه‌ناردنه‌وه‌ی نه‌وت له رێگه‌ی لووله نه‌وتی كه‌ركووك-به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیا له دوای وه‌ستان بۆ ماوه‌ی 24 سعات له‌سه‌ر داوای توركیا.
زیاتر گوتی، تا ئێسته‌ش ئاستی هه‌ناردن له ژێر ئاستی ئاساییه به‌هۆی چه‌ند رێوشوێنێكهوه و ئاماژه‌ی كرد كه تێكڕای پاڵنانی نه‌وت به‌ر له وه‌ستانی هه‌ناردن 120 هه‌زار به‌رمیلی رۆژانه بووه.
عێراق به‌شی زۆری نه‌وته‌كه‌ی له رێگه‌ی به‌نده‌ره‌كانی باشوور هه‌نارده ده‌كات، له‌و كاته‌ی بڕێكی كه‌م و دیاریكراوی له رێگه‌ی لووله نه‌وتی كه‌ركووك به‌ره‌و به‌نده‌ری جه‌یهان هه‌نارده ده‌كات.