ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هێزه‌كانی عێراق له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر تیرۆریستان له نێو شارۆكه‌ی تلكێف و توانیان تیرۆریستان به ته‌واوی له شارۆكه‌كه تێكبشكێنن و ناوچه جیا جیاكانی شاره‌كه له تیرۆریستان پاك بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی عێراق ئاشكرایان كردووه، كه هێزه‌كانی فیرقه‌ی 9ی سوپا و هێزه‌كانی پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا به‌شداری ئازادكردنه‌وه‌ی شارۆكه‌كه‌یان كردووه.
جێگری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا به "
العربیه"ی ڕاگه‌یاندووه كه، هێزه‌كان له میحوه‌ری باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه سه‌ره‌تا ده‌ستیان به پێشڕه‌وی كرد و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش به چڕی پشتیوانی هێزه‌كانیان ده‌كرد.
دوای ده‌ست پێ كردنی هه‌ڵمه‌تی ڕزگاری مووسڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له باكور و ڕۆژهه‌ڵاته‌وه پێشڕه‌وییان بۆ گه‌مارۆدانی شارۆكه‌ی تلكێف و توانیان تیرۆریستان له ته‌واوی میحوه‌ره‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه تێكبشكێنن، دواتر هێزه‌كانی سوپای عێراق له ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێكرا و ئه‌مڕۆش هێرش بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شارۆكه‌كه ده‌ستی پێ كرد و توانراوه كۆنتڕۆڵ بكرێته‌وه، به‌ڵام هێشتا ماوه به ته‌واوی له بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی چێنراوی تیرۆریستان پاك بكرێته‌وه.
شارۆكەی تلكێف دەكەوێتە 18 كیلۆمتر باكوری رۆژهەڵاتی مووسڵ و زۆرینەی دانیشتووانی مەسیحین و دواتریش كوردانی ئێزدی و عەرەبی سونە پێكهێنەری شارەكەن، بەگوێرەی ئاماری 2013 ژمارەی دانیشتووانی 35 هەزار كەس دەبێت.