دوای دانیشتنێكی لێپرسینه‌وه و ده‌نگدان به قه‌ناعه‌ت نه‌كردن به وه‌ڵامه‌كانی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا به زۆرینه ده‌نگی بۆ لادانی عه‌لی موحسین ته‌میمی پارێزگاری به‌غدا له پۆسته‌كه‌ی دا كه ناوبراو سه‌ر به ره‌وتی سه‌دره.
به‌یانی ئه‌مڕۆ دوای چه‌ند جارێك دوا خستن به هۆی ئاماده نه‌بوونی، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا كۆ بووه‌وه و ده‌نگی له‌سه‌ر قه‌ناعه‌ت نه‌كردن به وه‌ڵامه‌كانی ته‌میمی له دانیشتنی لێپرسینه‌وه‌ی دا.
ده‌نگدانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا له‌سه‌ر لادانی ته‌میمی به 34 ده‌نگ هات ئه‌وه‌ش دوای ناڕه‌زایی ئه‌ندامانی ره‌وتی سه‌در و مواتن و هه‌ڕه‌شه‌كردنیان به پاشه‌كشه له دانیشتنه‌كه.
عه‌لی ته‌میمی پارێزگاری به‌غدا بێجگه له‌وه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی نووری مالیكی و ده‌وڵه‌تی یاساوه ركابه‌ری زۆر ده‌كرا، ئه‌و به تێوه‌گلان له چه‌ند دۆسیه‌كی گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تبار كراوه وه‌ك پڕۆژه‌ی "سه‌قربه‌غدا"ی بواری ته‌ناهی، بێجگه له پێشێلكاری ئیداری.
ئه‌مڕۆ له هوتێل ره‌شید له به‌غدا دانیشتنی لێپرسینه‌وه له پارێزگاری به‌غدا ساز كرا و ئه‌نجوومه‌نه‌كه له دانیشتنێكی تردا به34 ده‌نگ له كۆی 45 ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌غدا ده‌نگی له‌سه‌ر قه‌ناعه‌ت نه‌كردن به وه‌ڵامه‌كانی عه‌لی ته‌میمی پارێزگار و وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه لێی دا، له نێو ناڕه‌زایی ره‌وتی سه‌در كه ته‌میمی سه‌ر به‌و ره‌وته‌یه.