ڕێژه‌ی فرۆشی كتێب له وڵاتی به‌ریتانیا بۆ ساڵی 2016 به به‌راورد به ساڵی پێش خۆی زیادی كردووه، له كاتێكدا كه له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان به گشتی و له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به تایبه‌تی، به به‌رده‌وامی ده‌رگه‌ی كتێبخانه‌كان به‌ره‌و داخستن ده‌چن.
به‌پێی داتاكانی ئه‌و وڵاته، ساڵی پار، داهاتی فرۆشی كتێب گه‌یشتووه‌ته ملیارێك و 600 ملیۆن پاوه‌ن، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به ساڵی 2015، به ڕێژه‌ی 5% زیادی كردووه، هۆكارێكی مه‌زنی ئه‌و زیادكردنه‌ش، بریتییه له فرۆشی ڕۆمان و شانۆنامه‌كان كه هێشتا له‌و وڵاته‌دا له بره‌ودان.
ده‌زگه‌ی "نیلسن بۆكسكان" كه تایبه‌ته به چاودێری فرۆشی كتێب، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه فرۆشی ئه‌و كتێبانه كه دوو جۆرن، چاپكراو و ئه‌لیكترۆنی، به‌ڵام له ساڵی 2016 خه‌ڵك جارێكی تر گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ چاپكراو و ڕێژه‌ی فرۆشیان زیادی كرووه و گه‌یشتووه‌ته 195 ملیۆن كتێب.
"جی. كه‌ی. رۆلینگ" رۆماننووسی زنجیره‌ی "هاری پۆته‌ر" و زنجیره‌ی "دێوه سه‌یره‌كان له كوێ بدۆزینه‌وه" زۆرترین داهاتی كۆكردووه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته 20 ملیۆن پاوه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه، ئه‌گه‌رچی به شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیاش فرۆشی كتێب به‌رزبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان، به‌هۆی ڕووكردنه سۆشیاڵ میدیا و ئینته‌رنێت و میدیا به گشتی، به به‌رده‌وامی ڕێژه‌ی فرۆشی كتێب ڕووی له دابه‌زینه.