لەئەنجامی شەڕە تەقەیەكدا لە شاردێی دێگەلە سێ هاوڵاتی برینداربوون كە یەكێك لەوانە كارمەندی هێزەكانی وئاسایشە و پۆلیسی شارۆكەی كۆیەش رای دەگەیەنێت، شەڕەكە بەهۆی كێشەی كۆمەڵایەتییەوە بووە.
شۆڕش كاكە بەڕێوەبەری پۆلیسی شارۆكەی كۆیە بە"وشە"ی رای گەیاند، تەقەكان بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە بووە و ئێستە پۆلیس دەستی بە لێكۆڵینەوە كردووە.
بەگوێرەی قسەی بەرێوەبەری پۆلیسی شارۆكەی كۆیە لەئەنجامی تەقەكردن سێ كەس برینداربووە كە یەكێك لەوانە كارمەندی هێزەكانی ئاسایشە و ئێستە گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.
شۆرش كاكە زیاتر گوتی، تائێستە زانیاری ورد لەوبارەیەوە نەزانراوە و دوای لێكۆلینەو وردەكارییەكان دەخەینەڕوو.