سابوونى ره‌قى پاككه‌ره‌وه‌یه‌كى سروشتییه زیاتر به تێكه‌ڵكردنى زه‌یتى زه‌یتوون و هایدرۆكسیدى سۆدیۆم دروست ده‌كرێت، هایدرۆكسیدى سۆدیۆمه ده‌بێته هۆى ڕه‌قبوونى پێكهاته‌ى سابوونه‌كه و زیاتر لینجى به پێكهاته‌كه‌ی ده‌دات، توێژینه‌وه‌كان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه باشترین ڕێیه بۆ پاكڕاگرتنی پێست و شێداركردنه‌وه و پاراستنی له كارتێكه‌ره ده‌ره‌كییه‌كان.
سووده‌كانى به‌كارهێنانى سابوونى ڕه‌قى
یه‌كه‌م: بۆ شووشتنى پێستى ڕووخسار، نابێت بۆ پێست هه‌موو پێكهاته‌یه‌كى قورس و كیمیایی به‌كاربهێنرێت، چونكه دواجار زیانی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه، باشترین ڕێ بۆ پێست به‌كارهێنانى سابوونى ره‌قیه، چونكه وشكى و ناڕێكى پێست له‌ناو ده‌بات و یارمه‌تى لابردنى خانه‌ى مردوو ده‌دات و هیچ زیانێكیشی لێ ناكه‌وێته‌وه.
دووه‌م: بۆ پاككردنه‌وه‌ى له‌ش، ئه‌گه‌ر یه‌كێكى له‌و كه‌سانه‌ى كه نا‌توانیت شامپۆ بۆ له‌شت به‌كاربهێنیت، به‌هۆى پێكهاته كیمیاییه‌كانی ناوییه‌وه پێستت تووشی هه‌ستیاری ده‌كات، ئه‌وا ده‌توانیت بۆ شووشتنى له‌شت سابوونى ره‌قى به‌كاربهێنیت كه هیچ پێكهاته‌یه‌كى زیانبه‌خشى تێدا نییه و پێست نه‌رم ده‌كاته‌وه زیاتر بۆ ئه‌و پێستانه باشه كه ناسك و هه‌ستیارن.
سێیه‌م: بۆ پاككردنه‌وه‌ى ده‌ست، هێشتنه‌وه‌ى ده‌ست به پاك و خاوێنى كارێكى باشه بۆ رێگریكردن له چه‌ندان نه‌خۆشى كه له رێگه‌ى ده‌ست لێدان، میكرۆب و به‌كتریاكان له‌سه‌ر ده‌ست كۆ ده‌بنه‌وه و دواتر له كاتی خواردن ده‌چنه ناو جه‌سته‌وه، ڕاسته زۆر جۆری پاككه‌ره‌وه هه‌ن، به‌ڵام به‌كارهێنانی سابوونی ڕه‌قی زۆرترین سوودی هه‌یه.
چواره‌م: بۆ لابردنى پێستى مردوو رووناككردنه‌وه‌ى پێست، كه‌مێك
سابوونى ره‌قى له ئاوی گه‌رم بتوێنه‌وه و چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتی زه‌یتوونی تێ بكه و به باشی تێكه‌ڵی یه‌كتریان بكه. ئنجا پارچه خاولییه‌كی گه‌رم بكه ناو گیراوه‌كه تا به ته‌واوی ته‌ڕ ده‌بێ، ئنجا پێستی ڕووخساری پێ بشۆ و به هێواشی ئه‌و كاره بكه. ئه‌مه ده‌بێته هۆی لابردنی خانه‌ی مردووی پێست و گه‌شانه‌وه‌ی ڕووخسار.
پێنجه‌م: بۆ شووشتنى قژ، ئه‌م سابوونه تایبه‌تمه‌ندى پاككردنه‌وه‌ى به‌هێزی هه‌یه، پێویسه هه‌فته‌ی دووجار له شوێنی شامپۆ به سابوونی ڕه‌قی یان سرووشتی قژتان بشۆن، به‌مشێوه‌یه چه‌وری پێستی سه‌رتان هاوسه‌نگ ده‌كات و قژ له كێشه‌كان ده‌پارێزێت.