ڕۆژی سێشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه دوو ئۆتۆمبێل گه‌نجێكی شاری سلێمانی ده‌ڕفێنن و دواتریش ته‌رمی گه‌نجه‌كه كه 12 فیشه‌كی كلاشینكۆفی پێوه‌بوو له نێو باخێك ده‌دۆزرێته‌وه. پۆلیسی سلێمانیش ده‌ڵێ، ئه‌و ڕووداوانه نامۆ و ده‌گمه‌نن و به پلان و ئاماده‌كاریی پێشوه‌خته‌وه ئه‌نجام دراون.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، ڕۆژی سێشه‌می ئه‌م هه‌فته‌یه 17 كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر، سه‌عات یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ گه‌نجێكی له‌دایكبووی ساڵی 1994 له‌لایه‌ن دوو ئۆتۆمبێلی جۆری "پاترۆل و مۆنیكا" كه چه‌ند چه‌كدارێكی تێدابووه ڕفێنراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی سلێمانی بۆ "وشه" گوتی، گه‌نجه‌كه ناوی "هــ. یــ. ئـــ"ه و دوای ڕفاندنی له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه و 12 فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه بووه.
هاوكات زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، كه ئه‌و گه‌نجه دانیشتوونی گه‌ڕه‌كی "قوله‌ره‌یسی" سلێمانی بووه و به پیشه‌ی كرێكاری له گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین خه‌ریكبووه و له‌لایه‌ن چه‌كدارانی به‌رپرسێكی یه‌كێتییه‌وه ڕفێنراوه و كوژراوه، ئێسته‌ش باوكی كوڕه‌كه سكاڵای له‌دژی ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتی تۆمار كردووه.
ناوی ئه‌وكه‌سه‌ی به‌رپرسیاریه‌تی هه‌یه له نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و به‌رپرسه له كوشتنی ئه‌و گه‌نجه لای "وشه" پارێزراوه.
له‌وباره‌وه نه‌قیب سائیب سه‌لام گوته‌بێژی یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی بۆ كاروباری شارۆكه و شاره‌دێكانی سلێمانی پشتڕاستی ڕووداوه‌كه‌ی كرده‌وه و به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه‌ی به 12 فیشه‌ك كوژراوه ته‌مه‌نی 23 ساڵه و باوكی سكاڵای له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێك تۆماركردووه و پۆلیسیش به‌رده‌وامه له گه‌ڕان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌لایه‌ن باوكی كوژراوه‌كه‌وه سكاڵایان له‌سه‌ر تۆماركراوه.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و ڕووداوانه نائاسایی و نامۆن و پلانیان بۆ دانراوه، ئه‌وانه‌ی تاوانه‌ی له‌مشێوه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ر له‌وه ئاماده‌كارییان بۆ كردووه تا پۆلیس نه‌توانێ بیانگرێت، بۆ ده‌ره‌وه ڕا بكه‌ن.
سلێمانی/تایبه‌ت.