‌دینا لاسایى نانسى عه‌جره‌م ده‌كاته‌وه‌

:: PM:06:19:26/09/2019 ‌
پێشتر ئه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ ئاوازدانەر "هەڵكەوت زاهیر" نوێترین بەرهەمی گۆرانی بۆ دینا تۆمار دەكات كە بەرهەمێكی نوێى منداڵانه‌یه‌ بۆ یه‌كه‌م جاره‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ پێشكه‌ش به‌ قوتابیانى ده‌كات، بڵاو بوونەوەی زانیاریش لەسەر بەرهەمەكە دەنگدانەوەی زۆری لێ كه‌وته‌وه‌ لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

له‌ كارێكى چاوه‌ڕوان نه‌كراودا گۆرانیبێژ "دینا" نوێترین گۆرانی  به‌ شێوه‌ى كلیپ تایبه‌ت به‌ خۆی بڵاو دەکاتەوە، گۆرانییە نوێیەکەی دینا بۆ منداڵانە و ناوی گۆرانیەکەیش وه‌ك له‌ پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، "دادە دادە" یە، نووسیویەتی: "بەمزووانە بڵاو دەبێتەوە".
 
دینا لە شاری ڕانیە لەدایک بووە و لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، لە مانگی تەمووزی 2017 دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی کۆمەڵێك گۆرانی تۆمار کراو و چەند ڤیدیۆ کلیپێکە، یەکەم ڤیدیۆ کلیپی لەژێر ناونیشانی "شای وڵات" بڵاو کردەوە، ئەلبومێکیشی بە هەمان ناونیشان هەیە.



وشە - محەمەد میران