نرخی زیڕ لە بازاڕەكانی كوردستان

:: AM:10:36:20/01/2017 ‌

ئەمڕۆ دوایین رۆژی هەفتەبازاڕی بۆڕسەیە و نرخی زێڕیش لە بازاڕەكانی هەولێر و كوردستان كەمێك هەڵكشا. كارزان وەفیق زیڕنگر  و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 253 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21:  225 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  193 هەزار دینار

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 205 دۆلار و نرخی 100 دۆلار بە 130 هەزار و 350 دینار دەستنیشان كراوە.


وشە - سلێمان تاشان