عاجێکی سەرنجڕاکێشی مامۆس دۆزرایەوە

:: AM:11:11:20/01/2017 ‌

لە ناوچەیەکی باکووری وڵاتی سعوودیە، توێژەرانی بواری شوێنەوار، توانیویانە عاجێکی ئاژەڵی مامۆس بدۆزنەوە، کە قەبارەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو گەورەیە و نزیکەی 2.25 مەتر درێژە.

دۆزینەوەی ئەو عاجە، لە میانەی گەڕانی تیمێکی زانایانی بواری شوێنەوار بووە، کە لەو ناوچە بیابانییەی سعوودیە بە دوای شوێنەوارە دێرینەکاندا گەڕاون، بەڵام ئەو عاجە قەبارە گەورەیەیان دۆزیوەتەوە.

زانایان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، کە دۆزینەوەی عاجی مامۆس لەو ناوچە بیابانییە، بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ئەو ناوچە جیۆگرافییە، لە سەردەمانێکی دێرینی مێژوودا، دەریا و دەریاچەی تێدا هەبووە، بەڵام بە هۆی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواوە، لەناوچووە و بەو شێوەیە بە بیابان بووە.

مامۆس ئاژەڵێکی تایبەتە و بە گوتەی زانایان، ئەو ئاژەڵە لە سەردەمە کۆنەکان و چاخی بەستەڵەکدا ژیاوە.

عاجە دۆزراوەکە، گۆڕانکاریی زۆری بەسەردا نەهاتووە و بە گوتەی توێژەرەکانیش ئەوە خاڵێکی ئەرێنییە، چونکە بەو شێوەیە دەتوانرێ، بە ئاسانی بەکاربهێنرێت بۆ بە ئەنجام گەیاندنی توێژینەوەکانیان، لە بارەی چۆنیەتی گەیشتنی ئەو ئاژەڵە بەو ناوچەیە و هۆکاری گیان لە دەست دانی.

سەرچاوە/ سپوتنیک.


وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی