لە تەمەنی 94 ساڵیدا بەکالۆریۆسی بە دەست هێنا

:: AM:11:57:20/01/2017 ‌

خانمێکی ئەمەریکایی تەمەن 94 ساڵدا، لە حاڵەتێکی دەگمەندا، توانی لەو تەمەنەدا بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زانکۆی باشووری نیو هامپشایەر بە دەست بهێنێت.

ئەو ژنە ناوی ئیمی کڕاتۆنە و چوار منداڵی هەیە، پێشتر بە هۆی منداڵبوون و سەرقاڵبوونی بە بەخێوکردنی منداڵەکانی، نەیتوانیوە لە کاتی خۆیدا خوێندنی زانکۆ تەواو بکات، بەڵام دوای تێپەڕینی زیاتر لە نیو سەدە لە دابڕان، بڕیاری دا، کە بگەڕێتەوە بۆ خوێندن و بەمەش بووە بەتەمەنترین قوتابیی ناو خولی دەرچوونی زانکۆکەی.

ئیمی، دوای ئەنجامدانی سەرجەم و ئەرک و تاقیکردنەوەکانی خوێندنەکەی بە سەرکەوتوویی، بڕیاری دا بەشداری ئاهەنگی دەرچوونەکەشی بکات، ئەگەرچی کەمێک بۆی ئەستەم بوو، بە هۆی دۆخی تەندروستییەوە، چونکە ئاهەنگەکە لە ویلایەتێکی تر بەڕێوە چوو.

ئیمی کڕاتۆن، دوای بە دەستهێنانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس، لە ئێستەدا پلانی ئەوەی هەیە کە دەست بکات بە خوێندنی ماستەریش، هاوکات ئەو بە هۆی ئەوەی زۆری ئارەزوو بۆ شیعری ژاپۆنی هەیە، نیازی ئەوەشی هەیە دەست بکات بە نووسین و بڵاوکردنەوەی کتێبێکی شیعری.

سەرچاوە: سپوتنیک.




وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی