بەوێنە...لە ئوستراڵیا کەسێک بە ئۆتۆمبێل هێرش دەکاتە سەر خەڵک

:: PM:01:18:20/01/2017 ‌

لە ئوستراڵیا کەسێک بە ئۆتۆمبێل هێرش دەکاتە سەر ئەو خەڵکەی لە شەقامەکەوە تێدەپەڕن و بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی بوونەتە قوربانی.

پۆلیسی ئوستراڵیا ئەوەی خستووەتەروو کە لە شاری میلبۆڕن ئۆتۆمبێلەکە سێ کەسی کوشتووە و ٢٠ کەسی تریشی بریندار کردووە و پێدەچێت هێرشەکە هێرشێکی تیرۆریستی بێت.

ئەوەی لە رووداوەکەی ئوستراڵیا جێگەی گومانە ئەوەیە چەند سەعاتێک پێشتر هەر لە باشووری شارەکە کەسێک بە چەقۆ هێرشی کردە سەر خەڵک و ژمارەیەک کەسی بریندار کرد و پێشبینی دەکرێت ئەو رووداوانە پێوەندییان بە یەکترییەوە هەبێت.

شوفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی هێرشی کردبووە سەر هاووڵاتیان گیراوە و لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە. پۆلیس بە خەڵکی راگەیاندووە هەموو مەترسییەکان رەویونەتەوە و خەریکی ژیانی ئاسایی خۆیان بن.

شایەتحاڵەکانی رووداوەکە دەڵێن گوێیان لە تەقە بووە بەڵام نازانن تەقەکە لە لایەن پۆلیسەوە کراوە یان کەسانی تر.

هەندێک سەرچاوەی تریش دەڵێن لەوانەیە ئەو ئۆتۆمبێلە لە دەستی پۆلیس هەڵاتبێت و دواتر خۆی کێشاوە بە ئاپۆرای جەماوەری سەرشەقام. رۆیتەرزیش نووسیویەتی رووداوەکە مەبەستدارانە بووە .

سەرچاوە/العربیە
















وشە - سلێمان تاشان