یه‌كشه‌می ڕابردوو ده‌وڵه‌مه‌ندێكی كوردی نیشته‌جێی سوید دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه كوردستان، به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی و كێبه‌ركێ كردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌س كه پێگه‌یان له نێو یه‌كێتی هه‌یه و پاره‌دارن، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی نێو یه‌كێتی له نێو باخه‌كه‌ی خۆی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی سویدیان كوشتووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی "ئاسۆ مه‌حموود ڕه‌شید" ناسراو به "تاقانه" و له دایكبووی ساڵی 1976 له نێو باخه‌كه‌ی خۆی به كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه و ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌و هاووڵاتییه دانیشتووی وڵاتی سویده و كه‌سێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده كێبه‌ركێ و ململانێی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كه‌سی سه‌ر به یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان هه‌بووه و ئه‌و كه‌سانه به بیانووی داوه‌ت كردن چوونه‌ته باخی ئه‌و هاووڵاتییه دواتر خۆیان سه‌رخۆشكردووه و ته‌قه‌یان لێ كردووه و فیشه‌كێكیان به‌سه‌ریه‌وه ناوه و كوشتوویانه و جێیان هێشتووه.
نەقیب سائیب سەلام، گوتەبێژی یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی بۆ كاروباری شارۆكه و شاره‌دێكان بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئەو هاووڵاتییەی كە شەوی 15ی مانگ لە ڕاپەڕین لە ناو باخەكەی خۆی كوژراوە، بكوژەكەی گیراوە لەگەڵ دوو كەسی تر كە هاوكاری بكوژەكەیان كردووە بۆ كوشتنی ئەو هاووڵاتییە. هۆكاری كوشتنه‌كه‌شی بۆ بوونی كێشه‌ی پاره ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئەو كەسە لە ناوچەی تەگەران كوژراوە و ناوی (ئاسۆ مەحموود)ە و سێ كەس به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییه گیراون.
هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و ڕووداوانه نائاسایی و نامۆن و پلانیان بۆ دانراوه، ئه‌وانه‌ی تاوانه‌ی له‌مشێوه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌ر له‌وه ئاماده‌كارییان بۆ كردووه تا پۆلیس نه‌توانێ بیانگرێت، بۆ ده‌ره‌وه ڕا بكه‌ن.
كوشتنی ئه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌ی سوید له سلێمانی له كاتێكدایه ڕۆژی سێشه‌می ڕابردووش به‌رپرسێكی یه‌كێتی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 23 ساڵی له‌و شاره كوشتووه و 12 فیشه‌كی ناوه به جه‌سته‌یه‌وه.
سلێمانی/ تایبه‌ت.