گەشەی ئابووری چین گەیشتە نزمترین ئاستی لە سێ دەیەدا

:: PM:05:05:20/01/2017 ‌

فەرمانگەی نیشتمانیی ئاماری چین لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کرد گەشەی ئابووری چین گەیشتووەتە نزمترین ئاستی لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا.

گەشەی ئابووری چین لە ساڵی ٢٠١٦دا گەیشتووەتە ٦.٧% و ئەمەش نزمترین ئاستی گەشەیە لەوەتەی ساڵی ١٩٩٠ەوە.

چین یەکێکە لە گرنگترین وڵاتەکانی جیهان کە جووڵە ئابوورییەکەی کاریگەری لەسەر هەموو جیهان هەیە. رێبەرانی چین لە چەند ساڵی رابردوودا هەوڵیان داوە گرینگی بەوە بدەن ئاستی داخوازی بەرز بکەنەوە و لە هەناردەکردن دابەزێنن. سەرەڕای ئەمە ئاستی داخوازی لەسەر بەرهەمەکانی چین لە ئاستی جیهاندا دابەزیوە.

گەشەی ئابووری چین لە ساڵی ٢٠١٥دا بریتی بوو لە ٦.٩% و ساڵی رابردوو دابەزی بۆ ٦.٧% . ترەمپ کە لەمڕۆوە دەست بەکار دەبێت رەخنەی توندی لە سیاسەتی دراوی چین گرتووە و دیار نییە سیاسەتە ئابوورییەکانی ئەمریکا چی لێدەکەوێتەوە.

سەرۆکی چین لە میانەی کۆڕبەندی داڤۆس هۆشداری جەنگی بازرگانی دا و گوتی کەس لەو جەنگەدا براوە نابێت.

سەرچاوە/رادیوفردا


وشە - سلێمان تاشان