لیستی مووچەی هەفتەی داهاتوو بڵاو كرایەوە

:: PM:01:14:30/09/2019 ‌
بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی ئەمساڵ و سەرەتاش مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم 30ـی ئەیلوول، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" سەرەتایی هەفتەی داهاتوو دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی ئەمساڵ.

ڕوون كراوەتەوە، ڕۆژی یەكشەم مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەش دەكرێت و ڕۆژی دووشەم مووچەی هێزەكانی 70 و 80 دابەش دەكرێت و ڕۆژی سێشەم مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت و لە ڕۆژانی چوارشەم و پێنجشەم مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و دارایی دابەش دەكرێت.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق لە ناوەڕاستی هەر مانگێك، عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.

لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیراوە و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد