بەوێنە....مارکێتێک گڕی گرت

:: PM:05:11:20/01/2017 ‌

چەند خولەکێک لەمەوبەر ئاگر لە مینی مارکێتێکی شارۆکەی زاخۆ بەربوو و زیانێکی زۆری بە خاوەنی مارکێتەکە گەیاند.

ئەو مارکێتە بچووکە کەوتووەتە کۆڵانی مەم و زین لە شارەکە و بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست "وشە" کەوتوون سەرجەم کەلوپەلەکانی نیو مارکێتەکە سووتاون.

هیشتا دیار نییە ئەو مارکێتە بە چ هۆکارێک سووتاوە. فەرمانبەرانی بەرگری شارستانی خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن.

زاخو /نەوزاد هلوری










وشە - سلێمان تاشان