دوای ئەوەی مۆبایلی جۆری هۆشمەند خرایە بازاڕەوە خەڵك زیاتر خۆیان بە مۆبایلەوە خەریك دەكەن، لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە كە بەكاربردنی مۆبایل كاریگەری خراپی بۆ سەر بڕبڕەی پشت و مل هەیە.
هۆكارەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەكاربەرانی مۆبایل سەریان بۆ لای خوارەوە شۆڕ دەكەنەوە و هەندێك جار بە چەندین سەعات بە مۆبایلەكانیان یاری دەكەن.
بهپێی راپۆرته تهندروستیهكان مرۆڤ كاتی بەكاربردنی مۆبایل تا زیاتر سەری شۆڕ بكاتەوە، ئەوا پاڵەپەستۆیەكی زیاتر بۆ سەر بڕبڕەی پشت و مل دروست دەبێت.
كاتێك مرۆڤ سەری راست رادەگرێت، كێشی كەللەی سەر لە نێوان ٤ كیلۆ و نیو بۆ ٥ كیلۆ و نیودایە. كاتێك سەر بە گۆشەی ١٥ پلە شۆڕ دەبێتەوە كێشەكەی دوو هێندە بەرز دەبێتەوە و ئەو شۆڕبوونەوەی سەر تا زیاتر بێت، ئەوا كێشیشی زیاتر دەبێت.
ئەگەر سەر بە پلەی ٦٠ شۆڕ بێتەوە، ئەوا كێشەكەی دەگاتە ٢٧ كیلۆ و هەر ئەمەش وای لە زانایان كردووە سەرنج بەم خاڵە بدەن.
ئەوانەی زۆر یاری بە مۆبایلەكانیان دەكەن یان بە هەر مەبەستێك سوودی لێ وەردەگرن و رۆژانە چەند سەعاتێك سەریان بەرەو خوارەوە شۆڕ دەكەنەوە، ئەوا بە تێپەڕینی كات كاریگەریی زۆر خراپ بۆ سەر بڕبڕەی پشت و ملیان دروست دەبێت.
لێكۆڵەرەوان داوا لە خەڵك دەكەن بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان لە كاتی بەكاربردنی مۆبایل سەریان راست ڕابگرن.
سهرچاوه:
clevelandclinic