چوار ساڵ به‌سه‌ر به‌شداربوونى رووسیا له جه‌نگى سووریا تێ ده‌په‌ڕێ، به بڕواى چاودێرانى سیاسى، ئه‌و بهشداربوونهى رووسیا زۆر بڕگه‌ى گرنگى له شه‌ڕى سووریا گۆڕى كه به یاریى زلهێزه‌كان داده‌نرێت. چاودێرانى سیاسیش پێشبینى ئه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ده‌یان ساڵى تریش رووسیا له سووریا بمێنێته‌وه.
زیاتر له سێ ساڵ بوو جه‌نگ له سووریا هه‌ڵگیرسا بوو، رژێمى ئه‌سه‌د به‌ره به‌ره ناوچه‌كانى ژێر ده‌ستى خۆى له‌ده‌ست ده‌دا و نزیكه‌ى چارهگهكێك خاكى سوورى به‌ده‌سته‌وه مابوو. ئه‌و كاته رووسیا له له 30 ئه‌یلوولى ساڵى 2015 رووسیا هاته جه‌نگى سووریا، ئه‌مه‌یش به رێككه‌وتنێك بوو كه له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د ئه‌نجامى دا.
دواى تێپه‌ڕبوونى چوار ساڵ به‌سه‌ر ئه‌م رووداوه ده‌رده‌كه‌وێت رووسیا زۆر شتى له شه‌ڕى سووریا گۆڕیوه و هاتنى بۆ شه‌ڕه‌كه ته‌نیا ئاراسته‌ى جه‌نگه‌كه‌ى نه‌گۆڕیوه به‌ڵكو وه‌ك چاودێرانى سیاسى پێشبینى ده‌كه‌ن له‌وانه‌یه تا ماوه‌ى چه‌ندان ساڵى تر كاریگه‌رى رووسیا له‌سه‌ر ناوچه‌كه بمێنێته‌وه.
ماوه‌ى سه‌ده‌یه‌ك زیاتره رووسیا هه‌وڵ ده‌دات ده‌ستى به رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بگات، له رابردوودا ئه‌وان ده‌یانگووت ده‌مانه‌وێ ده‌ستمان به ئاوه گه‌رمه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بگات. هه‌رچه‌نده پێشتر رووسیا كه‌م تا زۆر هه‌ژموونى له‌م ناوچه‌یه هه‌بوو، به‌ڵام شه‌ڕى سووریا وه‌ك خه‌ڵاتێك بوو بۆ رووسیا بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌یى سه‌ربازى خۆى له‌م ناوچه‌یه جێگیر بكات و ته‌نانه‌ت بۆ ده‌یانى ساڵى تر بمێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌بى جه‌دید" له راپۆرتێكدا باس له كاریگه‌رییه‌كانى ئاماده‌یى رووسیا له سووریا ده‌كات و به پشتبه‌ستن به شرۆڤه‌ى چاودێرانى سیاسى دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، به‌شداربوونى رووسیا له جه‌نگى سووریا ته‌نیا وه‌ك هاوپه‌یمانێك ئه‌سه‌د نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌ڵكو په‌لی كێشاوه بۆ ئه‌وه‌ى ببێته به جۆرێك له راسپارده‌یى و خه‌ریكه رووسیا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو بڕیارێكى سووریا داده‌گرێت و تێڕوانینى خۆى به‌سه‌ر نه‌خشه‌ى سیاسى ئه‌م وڵاته ده‌سه‌پێنێ.
رووسیا چى له شه‌ڕى سووریا گۆڕى؟
ئه‌و كاته رووسیا هاته جه‌نگى سووریا، رژێمى ئه‌سه‌د رۆژ له دواى رۆژ ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر خاكى سووریا له ده‌ست ده‌دا و لهكهوتن نزیك ده‌بووه‌وه. ئه‌و كات ته‌نیا چاره‌گێك یان كه‌متر له چاره‌گى خاكه‌كه‌ى به‌ده‌سته‌وه مابوو. ئه‌ویتر نیوه‌ى به ده‌ست رێكخراوى تیرۆریستى داعش و به‌شه‌كه‌ى تریش به ده‌ست لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆنه‌وه بوو.
به‌ڵام كاتێك رووسیا هات به‌ر له هه‌موو شتێك هاوسه‌نگى هێزى له گۆڕه‌پانى شه‌ڕى سووریا گۆڕى. به‌ره به‌ره خاكه‌كه‌ى بۆ ئه‌سه‌د ده‌گێڕایه‌وه، سه‌ره‌تا مه‌ترسیه‌كانى له ناوچه‌كانى رۆژئاواى سووریا دوورخسته‌وه كه به ئارامترین پێگه‌ى رژێمى ئه‌سه‌د داده‌نرا. دواتر به‌ره‌و باشوور رۆیشت و ته‌واوى ناوچه‌كانى بۆ ئه‌سه‌د گێڕایه‌وه ئه‌مه‌یش له هاوینى 2018 بووه. چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن كاریگه‌رى به‌شداربوونى رووسیا له به‌رژوه‌ندى ئه‌سه‌د به‌م دووساڵه‌ى دوایى ده‌ركه‌وتووه. چونكه جگه له‌و ناوچانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده دان، ته‌نیا ناوچه‌یه‌كى كه‌م له باكورى رۆژئاوا له ده‌وروبه‌رى شارى ئیدلب به‌ده‌ست ئۆپۆزسیۆنى توندڕه‌وى سووریا ماوه‌ته‌وه، له نه‌خشه‌ڕێگاى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چاره‌نووسى ئیدلبیش جڵه‌وى بڕیار به‌ده‌ست رووسیایه. جگه له‌مه‌یش رووسیا هه‌وڵ ده‌دات ئێسته رژێمى ئه‌سه‌د بهێنێته‌وه ناو كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى.
ده‌رفه‌تێك بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى چه‌كه‌كان
به‌رپرسانى رووسیا ئه‌وه‌یان نه‌شاردووه‌ته‌وه، شه‌ڕى سووریا ده‌رفه‌تێك بووه بۆ تاقیكردنه‌وه‌ى چه‌كه‌كانیان. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید بڵاوكراوه‌ته‌وه رووسیا نزیكه‌ى 200 چه‌كى نوێى خۆى له شه‌ڕى سووریا تاقى كردووه‌ته‌وه، له‌وانه فڕۆكه‌ى جه‌نگى سوخۆى 34 و سوخۆى 34 سوخۆى 27، هره‌وه‌ها هه‌لیكۆپته‌رى مى -35یشى له‌سووریا تاقى كردووته‌وه. له‌ماوه‌ى ئه‌م چوارساڵه‌دا فڕۆكه‌ى جه‌نگى رووسى زیاتر له 20 هه‌زار تاقیكردنه‌وه‌یان كردووه و 35 هه‌زار فڕینیان به‌سه‌ر خاكى سووریاوه هه‌بووه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا ددانى به‌وه ناوه له‌ماوه‌ى چوارساڵى رابردوودا زیاتر له 63 هه‌زار سه‌ربازى ره‌وانه‌ى سووریا كردووه زیاتر له 25 هه‌زار كه‌سیان ئه‌فسه‌رى باڵا و ژه‌نه‌ڕاڵ بوون.
رووسیا و قوربانییه مرۆییه‌كان
روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ راى گه‌یاندووه له سه‌ره‌تاى به‌شداربوونى رووسیا له جه‌نگى سووریا و تا مانگى رابردوو به‌هۆى هێرشه ئاسمانییه‌كانى رووسیا زیاتر له هه‌شت هه‌زار و 285 كه‌س له خه‌ڵكى سڤیل كوژراون و له‌نێویاندا هه‌زار و 997 منداڵ و هه‌زار و 255 ژن هه‌بووه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئامارێكى فه‌رمى نییه، به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رووسیاى به‌وه تۆمه‌تبار كرد له ئیدلب هێرشى كردووه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندروستییه‌كان، ژیانى خه‌ڵكى سڤیلى خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
نیو سه‌ده‌ى تر رووسیا له ناوچه‌كه ده‌مێنێته‌وه
چاودێرانى سیاسى بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید به‌دوورى ده‌زانن به‌م زووانه رووسیا له سووریا بچێته ده‌ره‌وه ته‌نانه‌ت باس له‌وه ده‌كرێت رووسیا رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ سووریا كردووه بۆ ئه‌وه‌ى 49 ساڵ له‌به‌نده‌رى ته‌رتووس بمێنێته‌وه. یه‌كێك له چاودێره‌كان ده‌ڵێ هه‌ر به‌هۆى مانه‌وه‌ى رووسیایشه ئه‌مه‌ریكا له‌سووریا ناچێته ده‌ره‌وه هه‌ر چه‌نده بڕیارى كشانهوهیشى داوه، چونكه نایه‌وێ گۆڕه‌پانه‌كه به‌ته‌نیا بۆ رووسیا به‌جێبهێڵێ.