سووده‌كانی چه‌ند جۆرێكی ڤیتامین

:: PM:06:32:20/01/2017 ‌
ڤیتامینه‌كان چه‌ندین جۆریان هه‌یه‌ و هه‌ر یه‌كێكیشیان چه‌ندین سوودی بۆ له‌شی مرۆڤ هه‌یه‌، ڤیتامینه‌كان جۆرێك له‌ جۆره‌كان پێكهاته‌ی له‌ش ته‌واو ده‌كه‌ن، بێ گومان ئه‌م ڤیتامینانه‌ش بوونیان له‌ له‌شدا و مانه‌وه‌یان سروشتی نییه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ سوود له‌م خۆراكانه‌ وه‌ربگریت كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ڤیتامین، به‌م شێوه‌یه‌:

ڤیتامین (E) به‌ تایبه‌تی له‌ چه‌ره‌زات و روونه‌كان هه‌یه‌ كه‌می له‌ ئافره‌تان ده‌بێته‌ نه‌زۆكی و له‌ پیاوان ده‌بێته‌ لاوازی سێكسی هه‌وروه‌ها بێ هێزی له‌ ماسولكه‌كان و زوو پیربوون و بێ خوێنی.

 ڤیتامین (A) به‌زۆری له‌ سه‌وزه‌ په‌لك سه‌وزه‌كان و گێزه‌رو گێلاس هه‌یه‌، كه‌می ده‌بێته‌ هۆی شه‌وكوێری و پێست ووشكی و بێ هێزی نینۆك و قژ.

ڤیتامین (B)هۆی سه‌ره‌كی نه‌خۆشی جگه‌رو كه‌مئه‌ندامیه‌ هێلكه‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ی تێدایه‌.

ڤیتامین (B1) كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌ بێ شه‌هیه‌ و نه‌خۆشیه‌كانی پێست و لاوازی بازووه‌كانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

ڤیتامین (C) سه‌وزه‌ پرته‌قالی و سه‌وزه‌كان ئه‌م ڤیتامینه‌یان تێدایه‌ كه‌می ده‌بێته‌ هۆی نه‌خۆشیه‌كانی ددان و ئازاری جومگه‌ و نه‌خۆشیه‌كانی رۆماتیزم.

ڤیتامین (D) سه‌ره‌ڕای رۆژ له‌ شیره‌مه‌نیه‌كان و پاقله‌مه‌نیه‌كان هه‌یه‌، كه‌می ده‌بێته‌ هۆكاری نه‌خۆشی ئێسكه‌ نه‌رمه‌ له‌ منداڵان و له‌ گه‌وران نه‌خۆشی پوكی ددان.

سه‌رچاوه‌: sabah



وشە - عه‌لی سدیق