ناسا كار له‌سه‌ر ئاشكرا كردنی گه‌نجینه به‌هاداره‌كه‌ی بۆشایی گه‌ردوون ده‌كات و كه‌شتیه‌كی ئاسمانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌نێرێته بۆشایی ئاسمان تاكو پلانی هێنانه خواره‌وه‌ی ئه‌و هه‌ساره‌یه‌ك دابڕێژێك بۆ سه‌ر زه‌وی كه پارچه‌یه‌كه له كانزا.
ماڵپه‌ڕی
cbsnews ی بڵاوی كردۆته‌وه كه
دەزگای ناسای ئەمەریکی ھەسارۆچکەیەکی زۆر ناوازەی دۆزیوەتەوە بەناوی ( 16 Psyche) کە چەندین کانزا و مادەی گرانبەھای لەسەرە، ھەسارۆچکەکە 230 ملیۆن میل لە زەوییەوە دوورە و ناسا دەیەوێت بەھەر شێوەیەک بێت بیھێنێتە سەر زەوی و بەو شێوەیە پارەیەکی خەیاڵی دەستدەکەوێت کە بەھەموو ساماندارەکانی سەر زەوی ناتوانن کۆی بکەنەوە.
ھاوکات ھەسارۆچکەکە بڕێکی زۆر (ئاسن، نیکڵ، ئاڵتوون، پلاتینیۆم، مس)ی لەسەرە و ھێشتا لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن، ھەروەھا بەپێی خەمڵاندنی ناسا ئەو ھەسارۆچکەیە نرخەکەی لەبازاڕی جیھانی‌دا (١٠٠٠٠) کوادریلیۆن دۆلاری ئەمەریکییە.