ئه‌گه‌ر سیسته‌می مۆبایله‌كه‌ت كۆنه و نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌ر ئێستا ده‌توانی ئه‌پده‌یتی نوێی ئه‌ندرۆید 7 داببه‌زێنیت و سوودمه‌ند ده‌بیت له 7 كلیلی نوێی سیسته‌می ئه‌ندرۆید له‌گه‌ڵ ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایلی هۆشمه‌ند.
ماڵپەڕ phonearena بڵاوی كردۆته‌وه كه کۆمپانیای سامسۆنگ لەئێستادا لەگەڵ گووگڵ ڤێرژنی نوێی سیستەمی ئەندرۆیدیان بۆ گالاکسی ئێس 7 کارا کردوە و بەکارھێنەران دەتوانن ئەندرۆید 7 دابەزێنن، ھەروەھا ڤێرژنی نوێ چەندین نوێکاری تێدا کراوە و دەتوانیت چەند ئەپلیکەیشنێک لەیەک کاتدا بەکاربھێنیت و پەنجەمۆر بۆ چوونە ناو ماڵپەڕەکان بەکاربھێنە.
ھاوکات لەدوای گالاکسی ئێس 7 مۆبایلەکانی گالاکسی ئێس 6، ئێس 6 ئێج، ئێج پڵەس گالاکسی تاب 2 لەو ئامێرانەن کە لە ماوەی داھاتوودا ڤێرژنە نوێیەکە بۆیان کارا دەکرێت و پێویستە چاوەڕێ بکەن.