خۆراك و پێداویستی ناو ماڵ بۆ زیاتر له‌ 4000 خێزان دابین ده‌كرێت

:: PM:11:13:20/01/2017 ‌

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ خێرخوازییه‌ جیهانی و ناوچەییەکان پێدوایستی جۆراو جۆر بۆ ئاوارەکان دابین دەکات.


به‌ پێی به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ "وشه‌" نێردراوه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 20/1/2017  لە درێژەی هاوکارییەکانی دەزگاكه‌ بۆ ئاوارەکانی کەمپەکانی دیبەگە بە هەماهەنگی رێکخراوی رابیتەی ئیسلامی عێراقی پارسێلی خۆراکی وشک بۆ ٢٥١٥ خێزانی ئاوارە دابینکرا.
هەر لەهەمان رۆژدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێداویستی ناوماڵ و خاوێنکەرەوەی بۆ ٣٣٥ خێزانی کەمپەکانی دیبەگە دابەشکرد.

له‌ لایه‌كی رێکەوتی ١٩/١/٢٠١٧ لە درێژەی دابینکردنی بەشەخۆراکی مانگی یەکی ئاوارە و پەنابەران دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی پرۆگرامی جیهانی خۆراک پارسێلی خۆراکی ٧٣ کیلۆگرامی بۆ ١٧٢٨ خێزانی ئاوارەی دانیشتووی دەوروبەری شارۆچكه‌ی شێخانی دابینکرد.
پرۆگرامی جیهانی خۆراک لە ساڵی ١٩٦١ دامەزراوە و لقێکی سەر بە رێکخراوی جیهانیUN  و گەورەترین رێکخراوی ئینسانی جیهانییە بەناوی hunger and promoting food security، جیگای ئاماژەیە پرۆگرامی جیهانی خۆراک بە هاوکاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی مانگانە بەشەخۆراکی زیاتر لە ٢٠ هەزار خێزان دابین دەکات.




وشە - عه‌لی سدیق