شارا ده‌یه‌وێ له‌ڕێی حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌نه‌وه‌ ناوبانگ ده‌ربكاته‌وه‌

:: PM:08:47:01/10/2019 ‌
ماوه‌یه‌كی زۆره‌ له‌ كاری ڕاگه‌یاندن دابڕاوه‌ به‌ڵام به‌رده‌وام وێنه‌ جیاوازه‌كانی خۆی له‌ڕێی پێگه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ئینستاگرام بڵاو ده‌كاته‌وه‌، ئه‌مجاره‌ ده‌ركه‌وتنه‌كه‌ى ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى  له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دواى خۆیدا هێنا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوبراو ده‌یه‌وێت به‌هۆى شاعیر و نووسه‌رێكی ناوداره‌وه‌ ده‌ركه‌وێته‌وه‌.

شارا له‌سه‌ر وێنه‌ تازه‌كانى نوسیوویه‌تى، "چونکە من، تۆم لەنێو دڵما هەڵگرتووە، هەر چی بکەی، پێم وایە خۆم وام کردووە، ترسم لە داهاتوو نییە، ئاخر تۆ داهاتووی منی، خەو بە دونیای گەش و ڕوونەوە نابینم لای من تۆ دونیای ڕۆشنی" (حەمەسەعید حەسەن).

به‌شێك له‌ هه‌وادارانى بۆیان نوسیووه‌ كه‌ ماویه‌كه‌ ده‌رنه‌كه‌وتووه‌ و ده‌یه‌وێت به‌هۆى ئه‌م كورته‌ شیعره‌ ناوداره‌ى كورده‌وه‌ خۆى بكاته‌وه‌ بابه‌ت، به‌ڵام تاكو ئێسته‌ شارا هیچ وه‌ڵامێكى نه‌داوه‌ته‌وه‌.

حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن، ڕه‌خنه‌گر و شاعیر و نووسه‌ری ناوداری كورد، خاوه‌ندی زیاتر له‌ 40 كتێبه‌ كه‌ چه‌ند دانه‌یه‌كیان دیوانه‌ شیعرن. شیعره‌كانی ئه‌و له‌ نێوان ساتیر و ڕۆمانسی و نیشتمانیدا جێیان ده‌بێته‌وه‌ و شیعره‌ ڕۆمانسییه‌كانی له‌ دوو دیواندا چاپ كردووه‌ و به‌شێكی زۆری شیعره‌كانی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی كورده‌وه‌ كراون به‌ گۆرانی، له‌ هه‌مووشیان به‌ناوبانگتر گۆرانی "ئه‌زانی زه‌ریا چه‌ند قووڵه‌" كه‌ خالید ڕه‌شید گوتوویه‌تی، هه‌روه‌ها گۆرانیی "دوو هه‌فته‌یه‌ له‌من وایه‌ دوو سه‌ده‌یه‌" كه‌ تارا ڕه‌سووڵ گوتوویه‌تی. جیا له‌وانیش هونه‌رمه‌ندانی تری وه‌ك له‌یلا فه‌ریقی، لۆكه‌ زاهیر، دینا و چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی تر شیعره‌كانییان كردووه‌ به‌ گۆرانی.

ڕاگه‌یاندكارى ناودارى كورد شارا ئیبراهیم شێوه‌ی‌ ڕووخساری له‌چاو ماوه‌ی‌ ڕابردوودا وه‌ك له‌ نوێترین وێنه‌ى ده‌رده‌كه‌وێت گۆڕانكاری به‌سه‌ر هاتووه‌، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ فۆڵۆوه‌ره‌كانی سه‌رسامی خۆیان به‌م ستایله‌ی‌ ده‌ربڕیووه‌، به‌ شێكیشان پێان وایه‌ جوانیه‌كه‌ى له‌ده‌ست داوه‌.

شارا ئیبراهیم له‌ سلێمانی لە دایکبووە و دووجار هاوسەرگیری کردووە، لە هاوسەری یەکەمی خاوەنی منداڵێکە، ناوبراو سه‌ره‌تا لە كەناڵی NRT2 پێشكەشكار بووه‌، بەڵام دوای دەست لەكاركێشانەوەی لەو كەناڵە لەكه‌ناڵی كورد ماكس درێژەی بە کاری پێشكه‌شكاریدا، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ له‌شاشه‌ دووركه‌وتووه‌ته‌وه‌ له‌و كه‌ناڵه‌یش ئه‌مه‌یش به‌هۆى زۆرى ڕه‌خنه‌ى خه‌ڵك له‌ نزمى ئاستى پێشكه‌ش كردنه‌كه‌یى و شكاندنى هونه‌رمه‌ندا به‌ پرسیاره‌كانى.



وشە - محەمەد میران

ئه‌م بابه‌ته 6858 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌