تاقیكردنه‌وه‌كانى نیوه‌ى ساڵ ده‌ستیان پێ كردووه، به‌ڵام هێشتا به‌شێك له قوتابییانى سنوورى په‌روه‌رده‌ى ئامێدى كتێبیان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى ئامێدى دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كتێبه‌كانى زانست و بیركارییان بۆ دابین نه‌كراوه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به‌شێوه‌ى سى دى كتێبه‌كانى ناردووه.
مه‌حموود ته‌ها هاووڵاتییه‌كى شاره‌دیێ دێره‌لووكى سه‌ر به شارۆكه‌ى ئامێدى به "وشه"ى راگه‌یاند، وه‌رزى یه‌كه‌مى خوێندن له هه‌رێمى كوردستاندا كۆتای هات، به‌ڵام منداڵه‌كانى كه له قۆناغى بنه‌ڕه‌تى ده‌خوێنن، كتێبه‌كانى زانست و بریكارییان وه‌رنه‌گرتووه.
منداڵه‌كانى ته‌ها له پۆلى یه‌كه‌م و دووه‌مى بنه‌ڕه‌تى ده‌خوێنن كه زانست و بیركارى بۆ ئه‌و قۆناغه‌ى خوێندن كراوه‌ته ئینگلیزى، به‌ڵام به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایییه‌وه چاپكردنى كتێب هاوشێوه‌ى ساڵانى رابردوو نییه و ئه‌وه‌ش بنه‌ڕه‌تى كێشه‌كه‌یه.
ته‌ها زیاتر ده‌ڵێ، "به‌ڕێوه‌به‌رى قوتابخانه پێى راگه‌یاندین قوتابییانى پۆلى یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌مى بنه‌ڕه‌تى تاقیكردنه‌وه ناكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه ئاساییتره كتێبیان نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌یه كه خوێندن تا پۆلى سێى بنه‌ڕه‌تى هیچ سوودێكى نه‌بێت".
ناسر نهێلى به‌ڕێوه‌به‌رى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى په‌روه‌رده‌ى شارۆكه‌ى ئامێدى بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، "پێشتر به‌شێك له كتێبه‌كانى بیركارى و زانست به زمانى ئینگلیزى بۆ سنوورى په‌روه‌رده‌ى ئامێدى هاتووه، به‌ڵام به‌شى هه‌موو قوتابخانه‌كانى نه‌كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه داوامان له‌لایه‌نى پێوه‌ندیدار كردووه كه كتێبى زیاتر بۆ قوتابخانه‌كانى سنوورى په‌روه‌رده‌كه‌مان دابین بكات تا قوتابییه‌كانمان بێ به‌ش نه‌بن، به‌ڵام تا ئێسته هیچ دیار نییه، ئه‌گه‌ر كتێبمان بۆ داهات راسته‌وخۆ دابه‌شى ده‌كه‌ین".
نهێلى ئاماژه‌ی دا، "ئێسته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده CDی تایبه‌ت به هه‌ردوو وانه‌كانى بیركارى و زانسته‌كانى به زمانى ئینگلیزى بۆ په‌روه‌رده‌ى ئێمه ناردووه، سى دییهكه به‌سه‌ر به‌شێكى زۆر له‌سه‌ر قوتابخانه‌كان دابه‌ش كرا و داوا له هه‌موو بهڕێوهبهراتییهكان ده‌كه‌ین سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنى CD بۆ ئه‌وه‌ى له‌و رێگه‌یه‌وه قوتابییان فێر بكه‌ن تا كتێبه‌كان به ته‌واوه‌تى ده‌گه‌ن".
له سنوورى په‌روه‌رده‌ى ئامێدى، نێزیكه‌ى 250 قوتابخانه هه‌ن و به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوسنووره له‌گه‌ڵ باكورى كوردستان و ناوچه‌یه‌كى شاخاوى و دووره‌ده‌سته، چه‌ندان كۆسپ و ته‌گه‌ره ده‌كه‌ونه رێگه‌ى قوتابییان به تایبه‌تى له وه‌رزى زستاندا و هه‌ندێك جاریش له پێداویستییه‌كانى خوێندن بێ به‌ش ده‌بن.
ئامێدى- نه‌وزاد هلۆرى