به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایییه‌وه، ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییان ناچار بوون بیر له پڕۆژه‌ى تایبه‌تى خۆیان بكه‌نه‌وه، پڕۆژه‌ى كارگه‌ى شه‌كرى كوڵاوى قه‌سرێ یه‌كێك له‌و پڕۆژانه‌یه كه خاوه‌نه‌كانى تێیدا سه‌ركه‌وتوو بوون، ئێسته شه‌كرى كوڵاوى قه‌سرێ له زۆربه‌ى بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا ده‌فرۆشرێت.
به‌هۆى ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه‌ى له 2014ه‌وه به‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه، یوسف مینه و ئه‌شقى عه‌باس وه‌ك سه‌تان گه‌نجى تر له شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا بێكار مانه‌وه، بێكارى ته‌نگى پێ هه‌ڵچنیبوون كاتێك بیریان له دامه‌زراندنى كارگه‌یه‌كى سه‌ره‌تایى بۆ دروستكردنى شه‌كرى كوڵاو له شاره‌دێیه‌كه‌ى خۆیان كرده‌وه.
كارگه سه‌ره‌تایییه‌كه‌ى یوسف مینه و ئه‌شقى عه‌باس كه‌وتووه‌ته شاره‌دێى قه‌سرێ، ئه‌و شاره‌دێیه به‌دووریى 18كم له ناوه‌ندى شارۆكه‌ى چۆمان هه‌ڵكه‌وتووه و له‌رووى كارگێڕییه‌وه سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر پێك دێنێت.
یوسف مینه بۆ "وشه" ده‌ڵێ، "به‌هۆى ته‌نگژه‌ى دارایى و نه‌بوونى ده‌رفه‌تى كاره‌وه بێزار بووین و بیرمان له‌وه ده‌كرده‌وه پڕۆژه‌یه‌كى بچووك دروست بكه‌ین، دواجار بڕیارمان له دامه‌زراندنى كارگه‌ى شه‌كرى كوڵاوى قه‌سرێ دا".
كارگه‌ى شه‌كرى كوڵاوى قه‌سرێ، كارگه‌یه‌كى سه‌ره‌تایییه و پشت به كه‌ره‌سته‌ى سه‌ره‌تایى ده‌به‌ستێت، تا ئێسته مۆڵه‌تى فه‌رمى كاركردنى نییه، به‌ڵام وه‌ك مینه ده‌ڵێ، "له قۆناغى ته‌واوكردنى مۆڵه‌ته‌كه‌داین و ده‌مانه‌وێت وه‌ك كارگه‌یه‌كى فه‌رمى په‌ره به پڕۆژه‌كه‌مان بده‌ین".
به‌رهه‌مى كارگه‌ى شه‌كرى كوڵاوى قه‌سرێ له سه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربووندا رۆژانه 150 قاڵب بووه و ئێسته بۆ 400 قاڵبى رۆژانه هه‌ڵكشاوه، به‌و هۆیه‌وه جیۆگرافیاى بڵاوبوونه‌وه‌ى به‌رهه‌كانیان فره‌وان بووه، ئێسته به‌رهه‌مه‌كانى كارگه‌ى شه‌كرى كوڵاوى قه‌سرێ، له بازاڕه‌كانى چۆمان، سۆران، رواندز، رانیه، هه‌ولێر و سلێمانى و چه‌ند بازاڕى تر ده‌فرۆشرێت.
مینه زیاتر ده‌ڵێ، "به‌نیازى فره‌وانكردنى كارگه‌كه‌مانین، ده‌مانه‌وێت كه‌سانى تر به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش دواى ته‌واوكردنى مۆڵه‌تى فه‌رمى كارگه‌كه ده‌بێت".
هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان خواستى زۆریان له‌سه‌ر شه‌كرى كوڵاو هه‌یه، به‌شێك له به‌رهه‌مه‌كانى شه‌كرى كوڵاو له‌ناوخۆى كوردستان و به‌شێكى له ده‌ره‌وه هاورده ده‌كرێت.
كاروان حه‌مه‌تاهیر یه‌كێك له فرۆشیارانى شه‌كرى كوڵاو له سلێمانى بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، "زۆرێك له دانیشتووانى سلێمانى شه‌كرى كوڵاو به‌كار دێنن، به‌هۆى خواستى هاووڵاتییانه‌وه به‌شێك له چایخانه‌كانیش شه‌كرى كوڵاویان هه‌یه".
ئه‌و ده‌ڵێ، "شه‌كرى كوڵاو به‌پێى خواستى هاووڵاتییان به تام و بۆنى جیاجیا دروست ده‌كرێت، به‌تامى گوێز، سركه، هێل، دارچین، هه‌نگوین، ترش و هه‌نجیر و چه‌ندان تام و بۆنى تر، به‌ڵام خواستى زیاتر له‌سه‌ر تامى گوێز هه‌یه".
حه‌مه تاهیر زیاتر ده‌ڵێ، "شه‌كرى كوڵاوى قه‌سرێمان هه‌یه و ئه‌ویش كڕیارى خۆى هه‌یه".
ئه‌و شه‌كره كوڵاوه‌ى له كارگه‌ى قه‌سرێ به‌رهه‌م دێت، به‌گشتى ساده‌یه، به‌ڵام كارگه‌كه له‌سه‌ر داخوازى ئه‌وانه‌ى راسته‌وخۆ شه‌كرى كوڵاوى لێ ده‌كڕن، شه‌كر به‌تام و بۆنى تایبه‌ت دروست ده‌كات.
مینه ده‌ڵێ، "ئێمه به‌رهه‌مى ساده‌مان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و هاووڵاتى و كڕیارانه‌ى داواى تایبه‌تیان هه‌یه، به‌تایبه‌ت شه‌كره‌كه‌یان بۆ دروست ده‌كه‌ین، به‌گشتى تامى گوێز و ره‌شكه زیاتر به‌كار دێنن".
د. كارۆخ خالیده ڕه‌ش ماسته‌ر له شه‌كره و چه‌ورى خوێن باس له‌وه ده‌كات كه به‌كارهێنانى شه‌كرى كوڵاو به‌راورد به شه‌كرى ئاسایى له‌رووى ته‌ندروستییه‌وه گونجاوتره، به‌ڕاده‌یه‌ك كه له خواردنه‌وه‌ى هه‌ر چایه‌كدا به شه‌كرى كوڵاو رێژه‌ى 30-35%ى شه‌كر كه‌متر ده‌چێته جه‌سته‌وه به‌راورد به به‌كارهێنانى شه‌كرى ئاسایى.
پزیشكه‌كه ده‌ڵێ، "شه‌كر له سه‌ره‌تاى به‌كارهێنانیدا جارێك ده‌كوڵێنرێت و به كوڵاندنه‌وه‌ى بۆ جارى دووه‌م كه ده‌كرێته قه‌ند، رێژه‌ى شیرینییه‌كه‌ى له ده‌ست ده‌دات، به‌و هۆیه‌وه به‌كارهێنانى شه‌كرى كوڵاو گونجاوتره".