به‌شێكی زۆری خه‌ڵك، پێی وایه ته‌نیا له میسڕدا هه‌ڕه‌م هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك له وڵاتانی ئه‌فریقایش له هه‌ڕه‌م بێ به‌ش نییه و جه‌زائیریش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه و جیاواز له وڵاتانی تر، هه‌ڕه‌مه‌كانی بازنه‌یین.
هه‌رچه‌نده سوودانیش چه‌ندان هه‌ڕه‌می وه‌ك ئه‌وانه‌ی دوورگه‌ی میسڕی لێیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامییه، وڵاتی جه‌زائیره كه زیاتر له 100 هه‌ڕه‌می لێیه و ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی تیبازه و باتنه، ئه‌و هه‌ڕه‌مانه خڕ و بازنه‌یین، به‌شی زۆریان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پێش مه‌سیح (200 تا 46 پێش زایین)، خشڵ و جوانكاریی زۆری تێدایه، كه هی شایه‌كانی شانشینی نۆمیدیای به‌ربه‌ریی كۆنن، له جه‌زائیری باكوری ئه‌فریقا.
دووان له‌و هه‌ڕه‌مانه كه له هه‌موویان به‌ناوبانگترن، یه‌كه‌میان زیاره‌تگه و مه‌رقه‌دی شای مۆریتانیایه و ده‌كه‌وێته نزیك گویندی تیبازه‌ی باكوری جه‌زائیر، كه له‌لایه‌ن یونیسكۆوه وه‌ك یه‌كێك له شوێنه‌واره كولتوورییه‌كانی دنیا پۆلێن كرا، دووه‌میشیان زیاره‌تگه‌ی ئیمدگاسنه له نزیك شاری باتنه، سوپای فڕه‌نسا له سه‌روه‌ختی داگیركردنی جه‌زائیر له 1854ـدا، ئهلقهڕیزی كرد و زۆربه‌ی پارچه و گه‌نجینه شوێنه‌وارییه‌كانی ئه‌و گۆڕانه‌ی له مۆزه‌خانه‌ی پاریس دانا.