پاڵه‌په‌ستۆی خوێن، ده‌بێته هۆی نه‌خۆشیی مه‌ترسیداری وه‌ك نۆبه‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی مشك و گورچیله، بۆیه زوو ڕێلێگرتنی ده‌بێته هۆی دووركه‌وتنه‌وه له مردن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وێڕای ده‌رمان، چه‌ند خواردنێكیش، به چاره‌سه‌ر داده‌نرێن.
زانستمه‌ندانی بواری ته‌ندروستی، ڕێنوێنی ئه‌وانه ده‌كه‌ن كه پاڵه‌په‌ستۆیان به‌رز ده‌بێته‌وه، ستایلی ژیانیان بگۆڕن، خه‌وێكی باشیان هه‌بێ و وه‌رزش بكه‌ن و خواردنی ته‌ندروست و ژه‌می بچووك بچووك بخۆن، ئه‌و خواردنانه‌ی كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی مه‌ترسیداری خوێن سوودبه‌خشن، بریتین له:
یه‌كه‌م: كه‌نگر- ڕووه‌كێكی دڕكاوی وه‌ك كه‌نگه‌ر كه سێ تاقیكردنه‌وه و ئه‌ڵمانی له‌سه‌ر كراوه و باربارا ڤیده‌ری خانمه پزیشكی ئه‌ڵمانی رای ده‌گه‌یه‌نێت، خواردنی ئه‌و خۆراكه، رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌و خواردنه سه‌عاتێك له‌سه‌ر بوخار ده‌بێت و له‌گه‌ڵ زه‌یتی زه‌یتوون و زبده‌ی رووه‌كی و سیردا ده‌خورێت.
دووه‌م: مۆز، كه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم و به‌رپرسه له كاری دڵ به‌بێ كێشه و به‌ربه‌ست، رۆڵێكی زۆری له رێكخستنی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن هه‌یه. سایتی گیزۆندهایت بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه لێكۆڵه‌ران ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه، خواردنی دوو مۆز له رۆژێكدا، دوای هه‌فته‌یه‌ك رێژه‌ی 10%ـی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه.
سێیه‌م: چه‌وه‌نده‌ر، كه ده‌كرێت ڕاسته‌وخۆ بخورێ، یان تێكه‌ڵی زه‌ڵاته بكرێ، یان وه‌ك شه‌ربه‌ت. لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بریتانی ده‌رخیستووه كه ئه‌لنترانت له چه‌وه‌نده‌ردا هه‌یه، كه كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن هه‌یه، ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی دوای سه‌عاتێك له خواردنی ده‌رده‌كه‌وێت و تا 24 سه‌عات به‌رده‌وام ده‌بێت.
چواره‌م: كاكاو، لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی كه له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی كۆلۆنیا ئه‌نجام دراوه، ده‌ریخستووه كه كاكاو ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی ڕوون و ئاشكرا پاڵه‌په‌ستۆی خوێن كه‌م بكاته‌وه، زۆرترین پێكهاته‌ی، چوكوڵاته‌یه، به‌ڵام زۆر خواردنی بابه‌تێكی ناته‌ندروسته، به هۆی بوونی رێژه‌یه‌كی زۆری شه‌كر، بۆیه باشترین شت كاكاوی خاوه كه بۆ دڵ و مێشك و جه‌رگیش باشه.
پێنجه‌م: سیر، كه له دنیادا باوه سیر دڵ ده‌پارێزێ، یارمه‌تی كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێنیش ده‌دات، رێ له مه‌یینی خوێنیش ده‌گرێت كه ده‌بێته هۆی نۆره‌ی دڵ و جه‌ڵته‌ی مێشك. تاقیكردنه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه، خواردنی دوو پارچه سیر له ڕۆژێكدا، پاڵه‌په‌ستۆی خوێن كه‌م ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها یارمه‌تیی سه‌لامه‌تیی دڵیش ده‌دات.